نوێترین

recent

15/07/2014

د.سەروەر عەبدولڕەحمان: فیوزی شەرمی دەرهاتووە

پەرلەمانتارێكی خولی سێیەمی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتیی، دەڵێت "رەنگە بەشداربووانی ئەم حكومەتە فیوزی شەرمیان دەرهاتبێت". د.سەروەر عەبدولڕەحمان، سەبارەت بەهەواڵێك كە بڵاوبۆتەوە لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەفەیسبووك، دەڵێت " نازانم حكومەت‌و لایەنە بەشداربووەكانی ئەم حكومەتە شەرم نایانگرێت یان فیوزی شەرمیان دەرهاتووە". ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە، ئاخر بۆ دەبێت ئاوا هەڵسوكەوت لەگەڵ هاوڵاتیانی خۆی بكات، ئاخر بۆچی دەبێت‌ سەرباری دروستكردنی ئەم هەموو قەیرانە، منەتیش بەسەر خەڵكدا بكەن كە مافێكی زۆر سەرەتایی خەڵكە. ئەو وتانەی ناوبراو بەهۆی بڵاوكردنەوەی هەواڵێك بووە لەسەر ئەوەی كە حكومەتی هەرێم پێش جەژن مووچەی مانگی شەشی فەرمانبەران دابەش دەكات لەكاتێكدا دەبوایە دەستی بكردایە بەئامادەكاری بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی تەموزی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085