
جه‌عفه‌ریی تایبه‌ت به‌خه‌ندانی راگه‌یاند، " نامه‌كه‌ی بارزانی له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدایه"، وتیشی: له‌سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لانی عیراق به گشتی و گه‌لی كورد به‌تایبه‌تی نزیكم و ده‌توانم وه‌ك ناوبژیوان له‌نێوان پێكهاته‌كان رۆڵ بگێڕم بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان لایه‌نه‌كان.
جه‌عفه‌ری ئاماژه‌یكرد به‌وه‌ی، " كێشه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر به‌ده‌ستور چاره‌سه‌رده‌بن و پێویسته دۆخێكی هێمن و له‌بار بێنینه ئاراوه بۆ ده‌ستكردن به‌چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كان"، ئه‌وه‌شی وت، "ئه‌مڕۆ نامه‌كه‌ی بارزانی به‌ده‌ست گه‌یشتووه، به‌وهیوایه‌ی هه‌موولایه‌ك هه‌وڵه‌كان چڕبكه‌نه‌وه له‌پێناو چاره‌سه‌ری پێویست بۆ كێشه‌كان".
له‌دوای بڕیاری هه‌نارده كردنی نه‌وتی هه‌رێم، كێشه كه‌وته نێوان به‌غدا و هه‌ولێرو به‌هۆیه‌وه قه‌یرانی دارایی له‌هه‌رێم و دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران سه‌ریهه‌ڵدا و بودجه‌ی گشتیی عیراقیش په‌سه‌ند نه‌كرا.