
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی ره‌سمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی، تیایدا هاتووه: "داوا له هاوڵاتیان ده‌كه‌ین ئه‌وانه‌ی به‌مه‌به‌ستی مامه‌ڵه‌ی پشكنینی ئۆتۆمبیله‌كانیان رۆژانی رابردوو تا كاتژمێر شه‌ش روویان له تاقیگه‌كان كردوه، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌و لۆده زۆره له‌سه‌رمان بووه به‌ڵام له‌مڕۆ به‌دواوه ده‌وامیان ئاسایی ده‌بێته‌وه تا كاتژمێر یه‌كی پاش نیوه‌ڕۆ مامه‌ڵه‌ی هاوڵاتیان به‌ڕێده‌كه‌ن".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه رۆژانی رابردوو هاوڵاتیان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانیان كردووه بۆ مامه‌ڵه‌كانیان، به‌ڵام له ئێستادا به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو ئه‌و مامه‌ڵانه كه‌می كردوه.