نوێترین

recent

15/07/2014

لە باکوورەوە ھاوکاری خۆرئاوا دەکرێت بۆ روبەروبوونەوەی داعش

لەبەمەبەستی پاراستنی ھەرێمی کۆبانێ لە پەلاماری تاقمی تێرۆریستی داعش، سەدان کەس لە باکوری کوردستانەوە چوونە خۆرئاوا.
لەوبارەیەوە ئاژانسی فورات نیوز بڵاویکردەوە کە، بەئامانجی پاراستنی خاکی کۆبانێ لە ھێرشی تێرۆریستانی داعش، (٣٠٠) کەس لە باکووری کوردستانەوە چوونە نێو ریزی یەکینەکانی پاراستنی گەلەوە.
لەلایەکی دیکەشەوە موراد قەرەیڵان ئەندامی کۆنسەی کۆما جڤاکێن کوردستان، رایگەیاند: ئامانج لەو پەلامارەی داعش دەیکاتە سەر ھەرێمی کۆبانێ بریتییە لە لەناوبردنی شۆڕشی خۆرئاواو ئەوەشیخستەڕوو کە، لەو پێناوەدا ھەندێک وڵاتی ھەرێمەکە ھاوکاری داعش دەکەن.
جێی ئاماژەیە نزیکەی دوو ھەفتەیە تاقمی داعش بەبەکارھێنانی ئەو چەکانەی لە دوای کۆنترۆڵکردنی موسڵ لە عێراقدا دەستی بەسەردا گرتبوون، ھێرش و پەلاماری بۆسەر ھەرێمی کۆبانێ دەستپێکردووە. 
بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵی خۆرئاوای کوردستانیش تائێستا پەلامارەکانی داعش پوچەڵکراونەتەوەو سەدان چەکداری ئەو تاقمەش کوژراون.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085