
مۆندیالی به‌رازیل 2014 به‌یه‌کێک له‌سه‌رکه‌وتو ترین مۆندیاله‌کانی میژووی تۆپی پێ داده‌نرێت و تیایدا چه‌ند ژماره‌یه‌کی پێوانه‌ی تۆمارکرا که ماوه‌یه‌کی زۆره به‌زیندوی ماون ، له هه‌مان کاتدا چه‌ند شتێک له‌م مۆندیاله‌دا ڕویدا که هه‌رگیز پێشتر ڕوینه‌داوه ، له‌وانه : 1. هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا بووه یه‌که‌م تیپی ئه‌وروپی جامه‌که له خاکی ئه‌مریکییه‌کانه‌وه به‌ده‌ست بێنن. 2. به‌رازیل بووه یه‌که‌م هه‌ڵبژارده له مێژووی مۆندیالدا له قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕیندا به حه‌وت گۆڵ بدۆڕێت . 3. تیپی خاوه‌ن یاریگا له‌دوو یاری یه‌ک له‌دوای یه‌کدا 10 گۆڵی لێ تۆمارکرا . 4. به‌کار هێنانی که‌ف بۆ دیاریکردنی شوێنی تۆپ و یاریزانه‌کان له‌کاتی لێدانی ڕاسته‌وخۆ-دا. 5. به‌کار هێنانی ته‌کنه‌لۆجیای هێڵی گۆڵ "چاوی هه‌ڵۆ" 6. پشوودان به‌یاریزانه‌کان له‌کاتی یارییه‌کاندا به‌هۆی پله‌ی گه‌رماوه. 7. کۆتایی هاتنی یارییه‌کی پێش کۆتایی به‌بێ گۆڵ و یه‌کلابوونه‌وه‌ی به لێدانی یه‌کلا که‌ره‌وه "ئه‌رجه‌نتین - هۆڵه‌ندا" 8. بۆیه‌که‌م جار یاریزانێک چوار مۆندیال له‌سه‌ر یه‌ک یاریی له‌قۆناغی پێش کۆتاییدا کرد "کلۆزه ئه‌ڵمانیا". 9. بۆیه‌که‌م جار یاریزانه یه‌ده‌که‌کان رۆڵیکی باڵایان بینی له‌مۆندیالدا و 31 گۆڵیان تۆمارکرد، هه‌روه‌ها گۆتزه و شۆرله ئه‌ڵمانیایان کرده پاڵه‌وان. 10. سه‌رکه‌وتنی دوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌فریکی بۆ قۆناغی 16 ، نه‌یجیریا و جه‌زائیر. |