نوێترین

recent

15/07/2014

یەکێتی وەڵامی نوجێفی دەداتەوە

پارێزگاری نەینەوا ڕایدەگەیەنێت، چەکدارانی داعش بەدانیشتوانی موسڵیان ڕایگەیاندووە بەم زووانە دەکشێنەوە، بەرپرسێکی یەکێتیش لەو شارە دەڵێت ئەو ھەواڵە بێ بنەمایەو ئەستەمە داعش بکشێتەوە.
ئەسیل نوجێفی پارێزگاری نەینەوا لەلێدوانێکدا بۆ سۆمەرییە نیوز ڕایگەیاندووە، داعش لەناو سەنتەری پارێزگای نەینەواو لەسنورەکەشدا دەستیکردووە بەکشانەوەو خەریکە دۆخی ئەو پارێزگایە دەگەڕێتەوە بۆ پێش دەستبەسەراگرتنی.
لە وەڵامدا کەبیر گۆران جێگری بەرپرسی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو ھەواڵەی پارێزگاری نەینەوا بڵاویکردۆتەوە، ھیچ بنەمایەکی نییە.
وتیشی:"ھەمووان ئاگادارن کە داعش خەلافەتی لەنەینەوا ڕاگەیاندووە، ئیتر چۆن ئەو شارە جێدەھێڵێت.
روونیشیکردەوە، ئەوەندەی ئێمە ئاگاداربین داعش لەھەوڵی ئەوەدایە زیاتر جێگەی خۆی بکاتەوەو دەستیکردووە بەدامەزراندنی ژمارەیەک دەزگاو دامەزراوەو سەرقاڵی خۆڕێکخستنەوەیە لەو شارە".
کەبیر گۆران وتی:" ئەسیل نوجێفی ئەو قسانە بۆخۆی دەکات، ئەگەرنا ھیچ بنەمایەکی نییە".
Picsart-24-02-23-21-31-09-085