وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت كه شه‌وی رابردوو كرێكارێك له بینایه‌ك كه‌وتۆته‌خواره‌وه و گیانی له‌ده‌ستداوه و به‌یانی ئه‌مڕۆش كرێكارێكی به ره‌گه‌ز ئێرانی له شوێنی كاره‌كه‌ی له شاری سلێمانی به خنكاوی دۆزراوه‌ته‌وه.
نه‌قیب سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د، وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، به خه‌ندانی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو پاش به‌ربانگكردنه‌وه گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵ به‌ناوی "ئاری عه‌لی فه‌ره‌ج" به‌مه‌به‌ستی كاركردن چۆته گه‌ڕه‌كی عه‌لی ناجی شاری سلێمانی كه كاری دیكۆرات ده‌كات و له‌و بینایه‌ی كاری لێكردووه كه‌وتۆته خواره‌وه.
وتیشی: "له‌كاتی گه‌یاندنی به نه‌خۆشخانه كرێكاره گه‌نجه‌كه گیانی له‌ده‌ستداوه".
نه‌قیب سه‌ركه‌وت، باسی له‌وه‌شكرد: "به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه بنكه‌ی پۆلیسی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئاگاداركرانه‌وه به بوونی ته‌رمێك له‌ناو كۆمپانیایه‌ك له گه‌ڕه‌كی قڕگه، پاش گه‌یشتنیان بۆ شوێنی رووداوه‌كه ده‌ركه‌وت كرێكارێكی ته‌مه‌ن 25 ساڵی به ره‌گه‌ز ئێرانی به‌ناوی "عه‌لی یار ئه‌حمه‌دی"، به قایشه‌كه‌ی خۆی به خنكاوی له شوێنی كاره‌كه‌ی كه‌وتووه".
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: "لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه به‌رده‌وامه بۆئه‌وه‌ی بزانرێ ئه‌و كرێكاره خۆی خنكاندووه یان خنكێندراوه".