

ئارام حه‌وێز صادق به‌ڕێوبه‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌وت و كانزاكانی كۆیه به خه‌ندانی راگه‌یاند: له‌م رۆوه به‌نزین وه‌رگرتن به كۆبۆن ده‌بێت و له‌ئێستاشدا زیاتر له دوو هه‌زار كۆبۆن چاپكراوه و دراوه‌ته‌وه به هاولاَتیان.
وتیشی: "كێشه‌ی پێنه‌دانی به‌نزین به‌م شۆفێرانه به‌هۆی نه‌بوونی كۆبۆنه‌وه‌یه، بۆیه له‌ئێستادا ده‌توانن سه‌ردانمان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی كۆبۆن".
ئارام حه‌وێز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: "بۆ یه‌ك هه‌فته ئۆتۆمبێلی تایبه‌ت ده‌توانێت 50 لیتر و ته‌كسیش 100 لتر به‌نزین وه‌ربگرێت".