
لێپسراوی مه‌ڵبه‌ندی 1ی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان، داوا له هاوڵاتیان‌و دۆستان‌و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی ده‌كات، به‌راستی به‌وه‌فابن بۆ داواكارییه‌كه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال، كه‌س بێزار نه‌كه‌ن‌و رێگه‌ی تر زۆره بۆ ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆیان.
له‌تیف شێخ عومه‌ر، به‌ماڵپه‌ڕی (PUKM1)ی راگه‌یاند: له‌سه‌ر راسپارده‌ی جه‌نابی مام جه‌لال بۆ ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵك نه‌كه‌ونه ئه‌ركه‌وه به‌م ره‌مه‌زان‌و گه‌رمایه، داوایكردووه زۆر به‌هێمنی بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و شوێنه‌ی كه بۆی ته‌رخان كراوه بۆ حه‌وانه‌وه‌ی خۆی، بۆیه ئێمه‌ش رێز له‌ئیراده‌و له‌بڕیاری خۆی ده‌گرین‌و گرنگه خه‌ڵك به شێوازی خۆی خۆشی ده‌رببڕێت، ئێمه هیچ لارییه‌كمان نییه له‌وه‌دا به‌شداربین، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت رێز له‌ئیراده‌و له‌داواكارییه‌كه‌ی خۆی بگرین.
له‌تیف شێخ عومه‌ر روونیشیكرده‌وه،"دوێنێ شه‌و خه‌ڵك خۆیان هاتبوونه سه‌ر شه‌قام‌و یاری ئاگرینیان ته‌قاندووه، ئه‌مه چاوه‌ڕوانكراوه، به‌ڵام داواكارین له‌هاوڵاتیان له‌دۆستان‌و لایه‌نگرانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه به‌راستی ده‌بێت به‌وه‌فا بن بۆ داواكارییه‌كه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال و كه‌س بێزار نه‌كه‌ن‌و رێگه‌ی تر زۆره بۆ ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆیان."
دیسانه‌وه بۆ پشتیوانی له‌داواكارییه‌كه‌ی ئاسایشی سلێمانی، پێویسته ئاگاداری ئه‌وه‌بین كه ته‌قه‌كردن هیچ خۆشیه‌كی تێدا نییه‌و گوزارشت نییه له‌خۆشی‌و خه‌ڵكی ئازار ده‌دات.
لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی، وتیشی: بۆ خۆشی خستنه ناو دڵی مام پێویسته كه‌س ته‌قه نه‌كات‌و ئه‌و فیشه‌كانه پێویسته بۆ به‌رگریكردن له‌خاكی كوردستان به‌كاربهێنرێت، نه‌ك له‌ناو شاره‌كاندا به گولـله‌ی وێڵ خه‌ڵكی پێ بریندار بكرێت، وه‌كو مه‌ڵبه‌ندی (1)ی رێكخستنی سلێمانیش هیچ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تمان نییه‌و خۆمان به‌به‌شێك له‌خه‌ڵكی ده‌زانین‌و رێز له‌داواكارییه‌كه‌ی جه‌نابی مام جه‌لال ده‌گرین.