مووچه‌كانتان وه‌ربگرن
ئاگادارییه‌ك له وه‌زاره‌تی داراییه‌وه بۆ ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، رۆژی شه‌ممه ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ی حكومه‌تی هه‌رێم مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌م هه‌فته‌یه‌دا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆ مووچه وه‌رده‌گرن.
به‌پێی هه‌واڵێكی سایتی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، تیایدا هاتووه: "ئاگارداری سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه ده‌كه‌ینه‌وه كه له خواره‌وه ناویان هاتووه، له ڕۆژی شه‌ممه‌وه 2014/7/19 ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌ش كردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یران، وێڕای ئه‌وه‌ی كه شه‌ممه پشووی فه‌رمیه به‌ڵام بانكه‌كان و گه‌نجینه‌كان له ده‌وامی ئاسایی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بن به هۆی هاتنی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه".
له‌باره‌ی ناوی ئه‌و ده‌زگایانه‌ی كه رۆژی شه‌ممه مووچه‌یان پێده‌درێت هاتووه: ده‌زگای گشتی ئاسایش، ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، وه‌زاره‌ته‌كانی: پلان دانان، شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوه‌كان، بازرگانی و پیشه‌سازی، ئه‌وقاف و كار‌و باری ئاینی، داد، گواستنه‌وه‌و گه‌یاندن، كار‌و باری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئاوه‌دان كردنه‌وه‌و نیشته‌جێبوون، رۆشنبیری و لاوان، دارایی و ئابووری، سامانه سروشتیه‌كان، وه هه‌روه‌ها ده‌سته‌كانی: مافی مرۆڤ، وه‌به‌رهێنان، ده‌ستپاكی، ژینگه، له‌گه‌ڵ دیوانی چاودێری دارایی و ناوچه كوردستانی یه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری.
هاوكات له دوێنێ سێشه‌ممه‌وه ده‌ستكراوه به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی حوزه‌یرانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌ر ئه‌م هه‌فته‌یه وه‌زاره‌تی ناوخۆش مووچه وه‌ربگرێت.