نوێترین

recent

16/07/2014

10 ترسناکترین شارەکانی جیهان

زۆرکات بەهۆی رووداوەکانەوە ترس و دڵەڕاوکێ لای هاووڵاتیان دروستدەبێت کە بەهۆیەوە دۆخی شار تێکدەچێت، لە هەرێمی کوردستانیش جارجار حاڵەتی کوشتن و هەوڵی کوشتن ئەنجامدەدرێت، بەڵام ئەمە شتێکی سرووشتییە لە هەموو شارێکی جیهان روودەدات.

زیاتر لە 60 شارە لە سەرانسەری جیهان.زۆر ترسناكن 10ترسناكترینیان بریتین له‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ 

١- حەلەب لە سووریا

حەلەب گەورەترین شاری ئابووری سووریا، ئێستا ترسناکترین شاری دونیاییە لە رووی ئەمنییەوە، ئەمەش پاش ئەوەی کە بەشێکی زۆری هاووڵاتیان پەنایان بۆ تورکیا بردووە بەهۆی شەڕی ناوخۆی ئەو وڵاتە لە نێوان حکومەت و چەکدارانی ئۆپۆزیسیۆن لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا، کە ژیان زۆر ئەستەمە لەو شارە و تاوەکو ئێستا بە هەزاران کەسی کوژراون و بەهۆی بوونی ترس زیاتر لە 100 هەزار کەس ئاوارەبوونە.


2 سانپیدروسولا لە هیندۆراس

شاری سان پیدروسولا لە هیندۆراس، دووەم ترسناکترین شارە لە جیهان کە ژیان تێیدا ئەستەمە، سان پیدروسولا بە پایتەختی کووشتاری جیهان ناوبانگی دەرکردووە، لە ساڵی رابردوو 1411 کەس بەهۆی كێشەی کەسییەوە کوژراون، دانیشتووانی ئەو شارە ژمارەیان 752 هەزار 990 کەسە و رۆژانە 20 کاری تاوانکاری تێدا ئەنجامدەدرێت.


3 کاراکسای مەکسیکی

بەرزبوونەوەی تووندوتیژییەکان دژی حکومەت، رێژەی زیادبوونی تاوانکاری لە شاری کاراکسای ڤەنزوێلا زیاتر کردووە، ئەمەش دوای مردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا هۆگۆ شافێز دێتک کە زۆر کات خۆپێشاندەران شەقامەکانی پایتەخت دادەخەن، رۆژانە دەیان گەنج لەو وڵاتە بۆ دەرەوە دەڕۆن کە بەشێکیان بەهۆی بەشداریان لە خۆپێشاندان و ترس لەسەر ژیانیان وڵات جێدەهێڵن، هەروەها بەشێکی دیکە بەهۆی سەختی ژایانیان ئەم وڵاتە جێدێڵن، ئەمە جگە لەوەی رۆژانە دەیان کەس بە روودای جیاوازەوە دەکوژرێن.


4 کیپ تاون لە ئافریقای باشوور

شاری کیپ تاون لە باشووری ئەفریقا یەکێکە لەو شارانەیە کە ژیان تێیدا سەختە، بەهۆی نەبوونی ئارامی و خۆشگوزەرانی تێیدا گرژی لەم شارە بەبەراورد لەگەڵ ساڵانی رابردوو لە زیاد بوونەدایەو رێژەی کوشتن لەو شارە 0.6 % زیادیکردووە، هەروەها رێژەی هەوڵی کوشتن 6.5 %، دزی ماڵان 3.6 %، دزیی ئۆتۆمبێل 5.4 %، تاوانکاری ماددە هۆشبەرەکان 13.5 % زیادیانکردووە. ئەمە لە کاتێکدایە کە تەنیا لە ساڵی 2013 دا زیاتر لە 31 هەزار تاوانکاری و کوشتن لەو شارەدا ئەنجامدراون.


5 کابول لە ئەفغانستان

شاری کابولی ئەفغانستان بەهۆی جەنگی ئەمریکاوە تاوەکو ئێستا یەکێکە لە شارە ترسناکەکانی جیهان، دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا رایانگەیاند کە لە کۆتای ئەمساڵ دەکشێنەوە، رێژەی تاوان لەو شارە زیادبووە، چونکە بەشێکی زۆری وڵات ئەفغانییەکان خۆیان بەڕێوەی دەبەن. لەیەک کاردانەوەدا 65 کەسی تاڵیبان کە کاری کوشتنیان ئەنجامداوە لە بەندیخانەکان هەڵاتن، ئەمە جگە لەوەی کە ئافرەتانی ئەو وڵاتە خۆپێشاندان دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان و مافی مرۆڤ لە ئەفغانستان. لەگەڵ ئەوەش لەسەرەتای ئەمساڵەوە دەیان تەقینەوەی خۆکوژی لەو شارەدا ئەنجامدراون و بە سەدان كەس بوونەتە قوربانی.


6 ئەکابلوکۆ لە مەکسیک

شاری ئەکابلوکۆ ترسناکترین شارە لە مەکسیک بەهۆی ئەوەی کە بەشێکی شارەکە لە کەنار دەریاییە بووەتە مۆڵگەیەکی سەرەکی بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان، لەو شارەدا رۆژانە دەیان کەس دەکرێنە قوربانی بەهۆی شەڕ و پێکدادانەکان لە نێوان مافیاکان و حکومەت، ئەمە جگە لەوەی کاری تاوانکاری لە مەکسیک زۆرترین رێژەی لەو شارەدایە.


7 مەقادیشۆ لە سۆماڵ

مەقدیشۆی سۆماڵ لە ریزبەندی حەوتەیەمینی ئەو شارانەی جیهان دێت کە زۆر ترسناکن، ئەمەش پاش ئەوەی کە چەکداران پێگەیان فراوانکردووە و سەرجەم وڵاتانی رۆژئاوا هۆشداریانداوەتە هاووڵاتیانیان کە بەتایبەتی سەردانی سۆاڵ و مەقدیشۆ نەکەن بەهۆی ناجێگیری ئاسایشەوە.


8 کراتشی لە پاکستان

تێکڕای کوشتن لە شاری کراچی پاکستان گەیشتووەتە 12.3% بۆ هەر تاکێک، کە ئەمەش رێژەیەکی ترسناکە، دوای ئەوەی کە ململانێی سیاسی بەرەو ئالۆزییەکی زۆر چووە و چەکداران دەستیان بە شەڕی دژی حکومەت کردووە، بە جۆرێک کە چەکداران 700 تا 1000 دۆلار دەدەن بەو کەسەی کە پۆلیسێک یان پیاوێکی کار یان سیاسییەک لە سۆماڵ بکوژێت.



9 ماسیۆ لە بەرازیل

شاری ماسیۆ لە بەرازیل بە ناوەندی بازاڕی کۆکاین دادەنرێت، لەگەڵ ئەوەش رێژەیەکی زۆری تاوانکاری و کوشتن ئەنجامدەدرێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە مافیاکانی بەرازیل بەردەوام ترسیان لای خەڵک دروستکردووە و دەسەڵاتێکی باڵایان لەو شارەدا هەیە، رۆژانە دەیان کاری تاوانکاری ئەنجامدەدەن، لەگەڵ دەستپێکردنی مۆندیالیش حکومەت ترسی لێنیشتبوو بەهۆی ئەنجامدانی تاوانکاری کە ئەو ترسەی حکومەت هەر لە شاری ماسیۆ نەبوو، بەڵکو لە هەموو بەرازیل ترسیان لێنیشتبوو.


10- کادمن لە ویلایەتی نیوجێرسی لە ئەمریکا

شاری کادمن لە ویلایەتی نیوجێرسی لە ئەمریکا دەیەم شاری جیهانە لە رووی ترسناکییەوە، کادمن هەژارترین شاری ئەمریکایە و زۆرترین کاری تاوانکاری لەو شارە تۆماردەکرێت، بە بەردەوامی لەو شارە 30 تا 40 لەسەدای دانیشتوانی بێ کارن، جگە لەوەی کە زۆرترین گەندەڵی ئەمریکا لەو شارە دەکرێت، ماوەیەک پێش ئێستا ژمارەیەکی زۆری بەرپرسان دەستگیرکران بەهۆی کاری دزییەوە، ئەمە جگە لەوەی کە زۆرترین کاری بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان لەو شارەدەکرێت و ترسناکترین مافیاکانی ئەمریکا لەو شارەن.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085