

ئه‌فسه‌رێكی پۆلیس به پله‌ی رائید، به ئاژانسی میدیا فه‌ڕه‌نسی راگه‌اند :" دوای شه‌ڕێكی قورس له گه‌ڵ چه‌كداره‌كان، هێزه عیراقییه‌كان له شاری تكرێت كشانه‌وه و گه‌ڕانه‌وه بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی پێشتر نیشته‌جێیبوون كه نزیكه‌ی 10 كیلۆمه‌تر له شاره‌وه‌كه‌وه دووره".
هاوكات، سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازی رایگه‌یاند :"هێزه‌كانی عیراق له گه‌ڵ تاریكبووندا كشانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تووشی زیانی زیاتر نه‌بن، به‌ڵام جارێكی تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ تكریت".
به‌ڵام چه‌كدارانی سه‌ر به‌رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) ره‌تیده‌كه‌نه‌وه سوپای عیراق چووبێته ناو شاری تكرته‌وه، ته‌ئكیدیش ده‌كه‌نه‌وه، كه رووبه‌ڕوویان بوونه‌ته‌وه و ناچاریان كردن بكشێنه‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نن، به‌هۆی بۆردومانكردنی فڕۆكه‌كانه‌وه، ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی مه‌ده‌نی كۆژران و هاوكات برینداریش هه‌یه.
پێشتر وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق، رایگه‌یاند :"هێزه‌كانی‌سوپای عیراق به پاڵپشتی هێزی ئسامانی، به‌ره‌بیانی دوێنێ سێشه‌ممه 15ی ته‌مووز هێرشێكیان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) له شاری تكریت ده‌ستپێكرد، كه ماوه‌ی مانگێكه كۆنترۆڵی ئه‌و شاره‌یان كردووه.
له‌عه‌ره‌بییه‌وه: سۆران كه‌ریم(خه‌ندان)