

ئه‌مڕۆ وه‌زاره‌تی به‌رگری عیراق رایگه‌یاند كه "به پشتبه‌ستن به زانیاری هه‌واڵگیری ورد له‌باره‌ی بوونی ژماره‌یه‌ك تیرۆریست له ناوچه‌ی جه‌لامی قه‌زای سامه‌ڕا له كێڵگه‌یه‌كی په‌له‌وه‌ردا، سه‌ربازانی سوپای عیراق جوڵه‌یان ده‌ستپێكرد و له سێ قۆڵه‌وه شوێنه‌كه‌یان گه‌مارۆدا و دواتر رووبه‌ڕووبوونه‌وه روویدا له ئه‌نجامدا دوو تیرۆریستی رێكخراوی داعش ده‌ستگیركران كه چه‌ك و بۆمبی چێنراویان پێ‌بوو، ئاماده‌كرابوون بۆ ته‌قاندنه‌وه به یه‌كه سه‌ربازییه‌كاندا".