
محەمەد حەساد وەزیری ناوخۆی مەغریب لەلێدوانێكدا ڕایگەیاند بەپێی ئامارەكانیان كە پشتیان بەستووە بەزانیارییە هەواڵ گرییەكان نزیكەی دوو هەزار مەغریبی لەڕیزی داعشدان لەهەریەك لەوڵاتانی سوریاو عێراق.
بەوتەی ناوبراو لەناو ئەو ژمارەیە پێنج كەسیان بەرپرسیاریان هەیە لەناو داعش.
وەزیری بەرگری مەغریب ئاماژە بەوەش دەكات تائێستا (128) كەس گەڕاو نەتەوە بۆ مەغریبو لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە لیكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كراوە.
لەدوای درووستبوونی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بەداعش ژمارەیەكی زۆر لەگەنجانی وڵاتانی عەرەبی پەیوەندیان كردووە بەو ڕێكخراوەوە.
س: شارپرێس