نوێترین

recent

16/07/2014

دەمیرتاش: كۆبانێ هێڵی سورمانە

هاوسەرۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گەلان رایدەگەیەنێت، ئەگەر كوبانێ شكست بهێنێت، ئەوا لە دوای هەفتەیەك حاتای توركیاش شكست دەهێنێت، كۆبانێ هێڵی سورمانە، بۆیە پێویستە سیاسەتمەدارانی توركیا واز لە پشتیوانی چەتەكانی داعش بهێنن .
سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی گشتی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) رایگەیاند، ئێمە لەم وڵاتەدا بە بێ هیچ جیاواز و دووفاقی لە زەمینەی زمان، كلتوور، ئایین و مەزهەب و نكۆڵی كردنی گەلان لە كەش و هەوایەكی برایانەدا دەژین.
دەمیرتاش كە پاڵێوراوای كوردە بۆ سەرۆكایەتی كۆماری توركیا وتی'' ئەگەر كوبانێ شكست بهێنێت، ئەوا لە دوای هەفتەیەك حاتای توركیاش شكست دەهێنێت. بەڵكو گروپە چەتەكانی داعش خۆیان دەگەیەننە مێرسین و ئەدەنا. كۆبانێ هێڵی سورمانە و دەبێت لەچەتەكانی داعش پاك بكرێتەوە ، هەربۆیە پێویستە سیاسەتمەدارانی كۆماری توركیا واز لە پشتیوانی چەتەكانی داعش بهێنن'' .
Picsart-24-02-23-21-31-09-085