نوێترین

recent

15/07/2014

داعش دەست بەسەر ماڵی جێگری پارێزگاری كەركوكدا دەگرن

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای كەركوكەوە ئاشكرایدەكات،
چەكدارانی داعش توانیویانە لە قەزای حەویجە پەلاماری ماڵی جێگری پارێزگای كەركوك بدەن و دەستی بەسەردا بگرن.

بە پێی هەواڵێكی پێگەی ئەلیكترۆنی(سۆمەرییە نیوز) ئەو سەرچاوەیە كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت رایگەیاندووە" نیوەڕۆی ئەمرۆ لە قەزای حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركوك، چەكدارانی داعش توانیویانە هەڵبكوتنە سەر ماڵی راكان سەعید جبوری كە جێگری پارێزگای كەركوكە."

وتیشی" ئەو چەكدارانەی داعش توانیویانە لە ماڵەكەدا جێگیر بن و داوایان لە هەندێك پیاوماقوڵانی حەویجە كردووە بۆ ئەوەی دڵسۆزی خۆیان بۆ خەلیفەی موسڵمانان دووپات بكەنەوە."

پاش ئەو رووداوەش، زۆرێك لە پیاو ماقوڵان و خەڵكی ناوچەكە لەبەر مەترسی ژیانی خۆیان ناوچەكەیان بەرەو شوێنێكی نادیار بە جێهێشتووە.

لە ماوەی رابردوودا بە هۆی هاتنی چەكدارانی داعش بۆ دەوروبەری كەركوك خەڵكی ناوچەكە روویان لە هەرێمی كوردستان و شوێنە ئارامەكان كردووە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085