

سه‌رچاوه‌یه‌ك له ناو هۆڵی په‌رله‌مان، رایگه‌یاند: "موحسن سه‌عدون، په‌رله‌مانتاری كورد، داوای له‌سه‌رۆكی په‌رله‌مان (به‌ته‌مه‌نترین په‌رله‌مانتار) كرد، كه فه‌رمان بكات به كردنه ده‌ره‌وه‌ی نوری مالیكی و سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زیر و پارێزگارانه كه بوونه‌ته په‌رله‌مانتار به‌ڵام سوێندی یاساییان نه‌خواردووه".
سه‌رچاوه‌كه، ته‌ئكیدیشكرده‌وه، كه به‌هۆی ئه‌و داوایه‌وه، مالیكی دانیشتنه‌كه‌ی به‌حێهێشت.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دانیشتنی سێیه‌می به‌سه‌رۆكایه‌تی مه‌هدی حافز به‌ست، تیایدا سه‌لیم جبووری، به‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، هه‌ڵبژێردرا و هه‌ڵبژاردنیش بۆ دوو جێگره‌كه‌ی ده‌كرێت.
له عه‌ره‌بییه‌وه: سۆران كه‌ریم
سه‌رچاوه: سایتی خه‌به‌ر