پاش شـــەڕئ نێوان ڕوسیا یۆکرانیا ئەوروپاو بەگشتی بەریتانیا ڕوبەڕوی قەیرانێکی سەختی دارایی بوونەوە لەئیستاش دا گەورەتین ووشــکەساڵی لەوو ووڵاتەدا هەیە هاوڵاتیان دەڵێن لەمێژووی ئەم ووڵاتەدا ووشكەساڵی بەم شێوە نەبووە
زۆربی چیمەن وسەوزاییەکان زەرد بوون لەبی بارانی
لەلایەکی دکەوە"
خێزانه‌كانی بریتانیا ڕوبه‌ڕوی فشارێكی دارایی نوێ ده‌بنه‌وه به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی تێچوی وزه، هاوكات پێشبینیده‌كرێت ئاماره فه‌رمییه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ریبخه‌ن كه ڕێژه‌ی هه‌ڵئاوسان له مانگی (ته‌مموز/7)دا بۆ 2.9% به‌رزبوه‌ته‌وه، له كاتێكدا له مانگی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵ له‌سه‌ر 2.6% بو.
حكومه‌تی ئاندی بێرنهام ڕوبه‌ڕوی ئه‌ركێكی قورس ده‌بێته‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانیی سه‌ر هاوڵاتییان و كۆمپانیاكان پێش په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی وه‌رزی پایز، له ڕێكاره سه‌ره‌كییه‌كانیش: كه‌مكردنه‌وه‌ی باجی به‌های زیادكراو (VAT) له‌سه‌ر كاره‌با، كه پێشبینیده‌كرێت له مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵه‌وه ساڵانه نزیكه‌ی 45 پاوه‌ند بۆ هه‌ر خێزانێك بگه‌ڕێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی پشتیوانیكردنی كرێی پاسه‌كان له ئینگلته‌را.
حكومه‌تی ئاندی بێرنهام ڕوبه‌ڕوی ئه‌ركێكی قورس ده‌بێته‌وه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانیی سه‌ر هاوڵاتییان و كۆمپانیاكان پێش په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی وه‌رزی پایز، له ڕێكاره سه‌ره‌كییه‌كانیش: كه‌مكردنه‌وه‌ی باجی به‌های زیادكراو (VAT) له‌سه‌ر كاره‌با، كه پێشبینیده‌كرێت له مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵه‌وه ساڵانه نزیكه‌ی 45 پاوه‌ند بۆ هه‌ر خێزانێك بگه‌ڕێنێته‌وه، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی پشتیوانیكردنی كرێی پاسه‌كان له ئینگلته‌را.
له به‌رامبه‌ردا، بانكی ناوه‌ندیی ئینگلته‌را مانگی ڕابردو ڕێژه‌ی سودی وه‌ك خۆی هێشته‌وه، به‌ڵام هۆشداریدا كه ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی جه‌نگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕه‌نگه هه‌ڵئاوسان تاوه‌كو ناوه‌ڕاستی 2027 بۆ 4.5% به‌رزبكاته‌وه، وه‌به‌رهێنه‌رانیش پێشبینیده‌كه‌ن پێش كۆتایی ساڵی داهاتو دوجار ڕێژه‌ی سود به‌رزبكرێته‌وه، كه یه‌كه‌میان ڕه‌نگه له مانگی (ئه‌یلول/9)ی 2026 ده‌ستپێبكات.
ئه‌م بارگرانییه دوای ئه‌وه دێت كه ده‌سته‌ی ڕێكخستنی كه‌رتی وزه‌ی بریتانیا «Ofgem» بڕیاریدا ئاستی نرخی گاز و كاره‌با بۆ خێزانه‌كان له مانگی (ته‌مموز/7)دا به ڕێژه‌ی 13% به‌رزبكاته‌وه، ئابوری‌ناسان مه‌زه‌نده‌ی ده‌كه‌ن ئه‌م گرانبونه نزیكه‌ی 0.44 خاڵی سه‌دی بخاته سه‌ر تێكڕای هه‌ڵئاوسان، هه‌رچه‌نده دابه‌زینی نرخی به‌نزین و گاز ڕه‌نگه به‌شێك له كاریگه‌رییه تونده‌كانی كه‌مبكاته‌وه.
شاره‌زایانی ئابوری هۆشداریده‌ده‌ن له گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌یرانی تێچوی بژێوی بۆ سه‌رشانی هاوڵاتییان، به‌و پێیه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی هه‌ڵئاوسان فشار ده‌خاته سه‌ر بودجه‌ی خێزانه‌كان و بڕیاره‌كانی بانكی ناوه‌ندیی ئینگلته‌راش سه‌باره‌ت به ڕێژه‌ی سودی بانكی ئاڵۆزتر ده‌كات.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئاڵۆزییه سه‌ربازییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران و ته‌نگژه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ناسه‌قامگیرییه‌كی گه‌وره‌یان له بازاڕه‌كانی نه‌وت و وزه‌دا دروستكردوه، پێش سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م ئاڵۆزییانه، هه‌ڵئاوسان له ئامانجی دیاریكراوی بانكه‌كه له‌رێژه‌ی 2% بو نزیك ده‌بوه‌وه، به‌ڵام به‌پێی پێشبینییه‌كانی بانكی ئینگلته‌را، ڕه‌نگه پێش كۆتایی ئه‌مساڵ بگاته 3.2%.
سه‌رباری ئه‌م ئاسته‌نگانه، ئابوریی بریتانیا خۆڕاگرییه‌كی زیاتری له‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرا نیشانداوه، به جۆرێك له نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی 2026دا خێراترین گه‌شه‌ی له‌نێوان وڵاتانی كۆمه‌ڵه‌ی حه‌وت (G7) به‌ده‌ستهێناوه، هه‌روه‌ها هه‌ڵئاوسان له مانگی (حوزه‌یران/6)دا به‌راورد به لوتكه‌ی ساڵی ڕابردو كه 3.8%بو دابه‌زیوه.
بەشێکی لە خەندان میدیا وەرگیراوە