نوێترین

recent

16/01/2025

میدیاکان ناوەڕۆکى ئاگربەستی نێوان ئیســ٠٠ــــــرائیل وحـــ٠ـەم٠ــا*س ئاشکرا دەکەن.




1. بریندارەکان بۆ چارەسەری بگوازرێنەوە دەرەوەی وڵات.
2. کردنەوەی دەروازەی ڕەفەح و کشانەوەی تەواو لە دەروازەکە.
3. کشانەوەی تەواو بەرەو سنوور لە تەواوی ناوچەکانی کەرتی غەزە.
4. -گۆڕینەوەی دیلەکان و ئازادکردنی 1000 دیل لە کەرتی غەزە، لەگەڵ سەدان بەندکراو و حومکدراوی هەتا هەتایى و سزای توند.
5.گەڕانەوەی تەواوی ئاوارەکان بۆ ناوچەکانیان و ماڵەکانیان، لەگەڵ ئازادیی جوڵە و هاتوچۆیان لە کەرتی غەزە.
6. کشانەوەی ئیسرائیل لە ڕێڕەوی نەتساریم و بەرەی ڤیلادیفیا قۆناغ بە قۆناغ.
7. پاککردنەوەی زیندانەکانی ئیسرائیل لە سەرجەم ئافرەت و منداڵانی خوار تەمەن 19 ساڵ.
8. ڕۆژانە 600 بارهەڵگری یارمەتی مرۆیی کە قەتەر سەرپەرشتی دەکات، بگاتە نێو غەززە، لەچوارچێوەی پرۆتۆکۆلی مرۆیی، 200 چادرو 60 هەزار کەرەڤانە بۆ بەهاناوەچوونی بەپەلە بگاتە غەزە.
9. هەشت بۆ 10 کاتژمێر ڕۆژانە، نابێت هیچ فڕۆکەیەک بەسەر ئاسمانی کەرتی غەزەدا بسوڕێتەوە.
10. نۆژەنکردنەوەی تەواوی نەخۆشخانەکان و نەخۆشخانەی گەڕۆکیش دابین بکرێت لەگەڵ تیمی پزیشکی و نەشتەرگەری لە کەرتی غەزە.
11. قۆناغی یەکەم بۆ ماوەی شەش هەفتە بەردەوامدەبێت، لە بەرامبەر ڕادەستکردنی 33 زیندانی ئیسرائیلی کە هەندێکیان لە ژیاندان و هەندێکیشیان مردوون، ئەمەش لە قۆناغی دووەم و سێیەمی دانووستانەکە 66 زیندانی دیکە کە ماونەتەوە کە لەلایەن حەماسەوە ئازاد دەکرێن.
12. لە ڕۆژی حەوتەمدا ئاوارەکانی باشووری غەززە بەبێ پشکنین دەگەڕێنەوە باکوور، دوای ئەوەی ئیسرائیل لە شەقامی ڕەشیدەوە دەکشێتەوە بۆ بەرەی نەتزەریم، خەڵکی غەززەش ئازادی هاتوچۆیان دەبێت لە باکوور و باشووری غەززە لە ڕێگەی شەقامی ڕەشیدەوە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085