
جولەکە، هاوشێوەی ڕۆژی هەینی مسوڵمانان ڕۆژێکیان هەیە پێی دەگوترێ (سەبات)، خۆیان پێی دەڵێن شابات، کە هەر (سەبت)ی عەرەبییە. ئەم شاباتە، لە ئێوارەی ڕۆژی هەینییەوە دەستپێدەکات تاوەکو ئێوارەی ڕۆژی شەممە.
ستیڤ ویتکۆف جولەکەیەکی بازرگانی ئەمریکییە. نێردەی تایبەتی ئەمریکایە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ئیدارەی ترەمپ، کە هێشتا دەستیپێنەکردووە، بەڵام بایدن دەسەڵاتی داوەتێ، چونکە هەرچییەک لە غەززە ڕووبدات، لە سەردەمی ئیدارەی ترەمپ دەبێت. ئەم بازرگانە، بەوە ناسراوە کەسایەتییەکی بازرگانی توندی هەیەو، هیچ سیفاتێکی دیبلۆماتی تێدا بەدی ناکرێت. زیاتر وەک بەڕێوەبەرێکی توند مامەڵە دەکات. جگە لەوەش، پەیوەندیەکی بازرگانی توندوتۆڵی لەگەڵ قەتەر هەیە، لە کۆنەوە تاوەکو ئێستا.
ناتانیاهۆ، هەندێکیش پێی دەڵ
لە دەرەوەی قەوارەی زایۆنی، بەشێکی زۆر لە جولەکەکان زۆر بێزارن لە هەڵسوکەوتی ناتانیاهۆ. لە دوای جەنگی جیهانی دووەمەوە، هەرگیز هێندەی ئێستا ڕق بەرامبەر زایۆنیزم زیاد نەبووە، تەنانەت بەرامبەر جولەکەکانیش. تاوانەکانی سوپای زایۆنی ببوە پەڵەیەکی ڕەش بەسەر جولەکەکانەوە، وەک چۆن داعش کاریگەری کردە سەر وێنەی مسوڵمانان.
ڕۆژنامەی هائارتزی ئیسرائیلی، یەکێک لە بەناوبانگرین ڕۆژنامەکانی ئیسرائیل، ڕاپۆرتێکی دورودرێژی کردووە کە تیایدا چاوپێکەوتن لەگەڵ چەند سەربازێکی زایۆنی دەکات. لەو ڕاپۆرتەدا، سەربازەکان باس لە تاوانی ئەندامانی سوپاکەیان دەکەن دەرهەق بە خەڵکی غەززە. لە یەکێک لە چاوپێکەوتنەکاندا، یەکێکیان دەڵێت، "فەرماندەیەکی تازەمان بۆ هات. لەگەڵی ڕۆشتینە دەرەوە بۆ چاودێریکردنێکی سەربازی. شەشی بەیانی بوو. لە شوێنێک وەستا. یەک نەفس بە دەرەوە نەبوو. منداڵێکمان کەوتە بەرچاو، تەمەنی ٤ ساڵان دەبوو، لە ناو لمێکدا بوو، جوڵە جوڵی بوو. فەرماندەکە بە ڕاکردن چوە بەردەمی. منداڵەکەی هەڵگرت و دەستی لە ئانیشکییەوە شکاند. دواتر دای بە زەویدا و بە هەموو توانای سێ شەقی دا لە سکی و، دواتر بەجێی هێشت. ئێمە لەوێ بووین شۆک بوین، وتمان ئەوە بۆ وات کرد؟ وتی ئەم منداڵانە لەو ڕۆژەوەی لە دایک دەبن دەبێ بکوژرێن. جا ئیتر کە فەرماندەکان وای کرد، لای سەربازەکانیش تریش ئاسایی بوەوە".
ئەمە قسەی رۆژنامەیەکی ئێرانی نییە، تاوەکو خەڵکی رۆژائاوا و جولەکەکانی دونیا باوەڕی پێ نەکەن و بڵێن پڕوپاگەندەی ئیسلامی سیاسیە. بەڵکو، ئەمە قسەی هائارتزە! بەناوبانگترین و باوەڕپێکراوترین ڕۆژنامەی زایۆنی. لینکی ڕاپۆرتەکە و سکرین شووتی قسەکە دادەنێم، بۆ ئەوەی بە چاوی خۆتان بیبینن. بێ گومان، ڕاپۆرتەکە پڕە لە تاوانی قێزەونی تر، وە ئەوە تەنها یەک ڕووداوی بچووکە لە ناو ئەو سەدان هەزار تاوانە قێزەونەی ڕژێمی زایۆنی ئەنجامی داوە. بێ مۆراڵی و بێ ئەخلاقی سوپای زایۆنی دونیا شۆک کردووە، لە نێوانیاندا ستیڤ ویتکۆف، کە بە شەق ئاگربەستەکەی بە ناتانیاهۆ ئیمزا کردووە.
ئاگربەستەکە سوودی بۆ ڕژێمی زایۆنی نیە. ڕژێمی زایۆنی لە خراپترین دۆخی ئابڕوویدایە. لە هەموو ئەو ئامانجانەی دەیوست لە غەززە بە دەستی بهێنێت شکستی خواردووە. حەماس ماوەو تەواو نەبووە. تەنانەت، دواهەمین ڕاپۆرتەکان دەڵێن سینواری دووەم، محەممەد، خەریکی بنیادنانەوەیە، بە جۆرێک، بنیادنانەوەکەی خێراترە لە هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ تێکشکاندنی. سەربازانێکی زۆری لێ کوژراوە، هێشتا هەڕەشەی حەماسیش وەک خۆی ماوەتەوە. ئەمە جگە لەوەی، لە مێژوودا هێندەی ئێستا زایۆنیزم بێ ئابڕوو نەبووە.
فشارەکانیشی بۆ سەر ئێران، وڵاتانی جیهانی نیگەران کردووە بەوەی ڕەنگە وا لە ئێران بکات پەنا بۆ چەکی ئەتۆمی ببات. لەم حاڵەتەدا، تەواوی شەرعییەتی ڕژێمی زایۆنی دەکەوێتە ژێر پرسیار. ئامانجی سەرەکی ڕژێمی زایۆنی گوایە پاراستنی داهاتووی جولەکەکانە، بە هەبوونی چەکی ئەتۆمی لە لایەن ئێرانەوە، واتا مەترسی بەردەوامی لەناوچوونی قەوارەکە، بەمەش لە دەستدانی شەرعییەت، بە تایبەت لە ناو جولەکەکاندا، کە چیدی ئیسرائیل وەک پێگەیەکی سەلامەت بۆ ژیانیان نەبین