نوێترین

recent

15/01/2025

قەتەر" یەکشەممەی داهاتوو ئاگربەستی غەزە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە



کەمێک لەمەوبەر، محەمەد عەبدولڕەحمان ئالسانی، سەرۆکوەزیرانی قەتەر لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند، ئاگربەستی نێوان حـ.ـەمــاس و ئیسرائیل لە غەزە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

راشیگەیاند، ئاگربەستەکە لە سێ قۆناغ پێکدێت، لە قۆناغی یەکەمدا حـ.ـەمــاس 33 بارمتەکراوی ئیسرائیل ئازاد دەکات.

ئەوەشی راگەیاند، وردەکاری قۆناغی دووەم و سێیەم دوای کۆتاییهاتنی قۆناغی یەکەم ڕادەگەیەندێت کە 42 ڕۆژ دەخایەنێت.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085