نوێترین

recent

04/11/2024

ئەحمەد كانی: پۆستی سەرۆکی حکومەت و سەرۆکی هەرێم مافی خۆمانە.

 


 ئەندامێکی کۆمیتەی ناوەندی پارتی ئاشکرایکرد: نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی بۆ سەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاندیدی پارتین، هەردوو پۆستەکە بە مافی خۆیان دەزانن لەبەر ئەوەی براوەی یەکەمی هەڵبژاردنن.

 

ئەمڕۆ دووشەممە، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، ئەحمەد کانی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان بە زوومی ڕاگەیاند: لیژنەیەکیان بۆ سەردانیکردنی لایەنەکان پێکهێناوە، بە مەبەستی دەستپێکردنی گفتوگۆ لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیژنەکە لەلایەن هۆشیار زێباری ئەندامی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پارتی سەرپەرشتی دەکرێت.

 

ئاماژەی بەوەشدا، لە ڕۆژانی ئایندەدا سەردانیی لیژنەکە بۆ لای سەرجەم لایەنەکان دەستپێدەکات.

 

ئەحمەد کانی جەختیشیکردەوە، نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی بۆ سەرکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کاندیدی پارتین، هەردوو پۆستەکە بە مافی خۆیان دەزانن لەبەر ئەوەی براوەی یەکەمی هەڵبژاردنن و جیاوازی نێوان کورسییەکانی پارتی و براوەی دووەم و لایەنەکانی دیکە زۆرە.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085