نوێترین

recent

04/11/2024

حەوت لایەنی سیاسی هەرێم، داوا دەکەن ئەنجامی هەڵبژاردن هەڵبوەشێتەوە.

 

حەوت لایەنی سیاسی لە هەرێمی کوردستان داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن.
هەر یەک لە یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری و بەرەی گەل و ڕەوتی هەڵوێست و بزووتنەوەی گۆڕان و بزووتنەوەی ئیسلامی و بزووتنەوەی پەیوەندی لەسەر ئەستی مەکتەبی هەڵبژاردنەکانیان لە بارەگای کۆمەڵی دادگەری لە سلێمانی کۆبونەوەو هەڵوێستێکی هاوبەشییان ڕاگەیاند.
ئەو حەوت لایەنە سیاسییەی هەرێم لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا ئەوەیان خستەڕوو کە لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ساختەکاری گەورە کراوە و پێویستە هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە.
ئەو حەوت لایەنە لای خۆیانەوە ئەنجامی هەڵبژاردنیان ڕەتکردەوە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085