
دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتنی هاوڵاتییەکەی شاری سلێمانی ڕادەگەیەنێت.
دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ٢٠٢٤/١١/٧ لە گەڕەکی قڕگەی شاری سلێمانی بەهۆکاری بوونی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەنێوان کچ و کوڕێک، ڕووداوێکی تەقەکردن ڕوویداو بووە هۆی کوژرانی کەسێک بەناوی (ب،ف،ع)و بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە دەستبەجێ تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستگیرکرا و رووبەڕووی یاسا کرایەوە