
كەنەدا بەكارهێنانی پلاتفۆڕمی تیكتۆكی لە وڵاتەكەی قەدەغەكرد.
فرانسوا فیلیپ شامپاین، وەزیری زانست و گەشەپێدانی ئابوری کەنەدا رایگەیاند، بە مەبەستی پارێزگاری كردن لە ئەمنیەتی وڵات و بەدەستهێنانی بنەمای زانیاری و بەڵگە کە لەکاتی پێداچونەوەی ئاسایشی نیشتمانیدا، بڕیاری داخستنی نوسینگەکانی تیکتۆک لە تۆرینتۆ و ڤانکۆڤەر دراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، بەڕێوەبەری پێشوی هەواڵگری کەنەدا (CSIS) ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە، حکومەتی چین بەئامانجی بەدەستهێنانی زانیاری، لەڕێگەی تیكتۆكەوە دەتوانێت داتا و نهێنی بەكارهێنەرانی ئەو پلاوتفۆڕمە كۆبكاتەوە.
بە پێی زانیارییەکان، قەدەغە کردنەکەش بەو شێوەیە کە بێجگە لە كەسە بەناوبانگەكانی نێو سۆشیاڵ میدیا كە دەتوانن پلاتفۆڕمەكە بەكاربهێنن، سەرجەم چالاکییەکانی تیکتۆک لە کەنەدا ڕاگیران و حكومەتیش داوای لە هاوڵاتیان كردوە كە بڕیارەكە لە بەرژەوەندی هەمواندایە.
جێی ئاماژەیە، دوا بوە دوای ئەم بڕیارە، كۆمپانیای تیكتۆك وەڵامی كەنەدای دایەوە و گووتی کە رێوشوێنی یاسایی لە دژی ئەو بڕیارەی کەنەدا دەگرێتەبەر.