نوێترین

recent

08/11/2024

زانیاری لەبارەی کوژرانی کارمەندەکەی کۆماندۆ گەیشت.

 



پۆلیسی سلێمانی ڕاگەیاند لەگەڕەکی قڕگە تەرمی گەنجێکیان دۆزیوەتەوە کە کارمەندی هێزی کۆماندۆیە.

ئەمڕۆ هەینی چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تەرمی گەنجێکیان دۆزیوەتەوە، چاوگێک لە پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، شەوی رابردوو لە گەڕەکی قڕگە تەرمی گەنجێکیان دۆزیوەتەوە کە کارمەندی هێزی کۆماندۆیە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.

بەپێی زانیارییەکان ئەو گەنجە بە چەکی خۆی کوژراوە و ‎لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەردەوامە.

هەر بە گوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە دوێنێ شەو روویداوە و خێزانەکەی تەرمەکەیان گەیاندووەتە پزیشکی داد و دواتر بەخاکیان سپاردووە. 

Picsart-24-02-23-21-31-09-085