نوێترین

recent

08/11/2024

ساڵیادی شەهید مەهدی حەمەسەعید"




 

شەهیدان تاجی سەری نیشتمانن
شەھیدی فەرماندە مەھدی حمەسعید نمونەی دەستپاکی و ئازایەتی و هەڵۆیەکی چنگ بەگری شاخەکانی هەورامان
شەهید "مەهدی حەمە سەعید "فەرماندە و پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەمیشە ناوی بە زیندووی لە لوتکەدا دەمێنیتەوە
🔹کورتەیەک لە ژیاننامەی شەھیدی فەرماندە مەھدی حمەسعید
دووهەمین شەھیدی خێزانەکەیەتی و ١١ھەمین شەھیدی بنەماڵەکەی، لەژیانی پێشمەرگایەتیدا سێجار بریدار کراوە، ناوی تەواوەتی مەھدی حمەسعید ناسراو بە(مەھدی بچکۆل)
*لەساڵی ١٩٦٦لەگوندی (دۆڵبیانی)ناوچەی ھەورامان لەخێزانێکی ناسراو نیشتیمان پەروەر لەدیك بووە.
لەتەمەنی شەش ساڵیدا خراوەتە بەرخوێندن وتاپۆلی دووی ناوەندی خوێندووە
*لەساڵی١٩٧٩سەرجەم خانەوادەکەی ئەشکەوت وچیاکانی کوردستانیان ھەڵبژاردووە بونەتەپێشمەرگە،ئەوکات شەھید مەھدی تەمەنی(١٣)ساڵان بووە لەخوێندن دابڕاوە و ئەویش بوەتە پێشمەرگە.
*لەساڵی ١٩٨٤ دەکرێتە فەرماندەی مەفرەزە و ساڵی ١٩٨٥لەدانانی بنکەی شنروێ پشت بەشارەزایی ومتمانەی ئەوبەستراو.
*لەساڵی ١٩٨٧ کراوتە فەرمانەی کەرت لەتیپی(١١)ھەورامان.
لەوماوەیەدا بەشداری دەیان چالاکی ونەبەردی پێشمەرگانەی کردووە و فەرماندەی چەندین چالاکی وپێکدانانی پێشمەرگانەی کردوە دژی دوژمن.
*ساڵی ١٩٩٤ كراوتە جێگری فەرماندەی فەوجی لیوای تایبەتی سلێمانی.
*ساڵی ١٩٩٥کراوتە جێگری فەرماندەی لەشکری شارەزورو ھەمان ساڵ بەشداری خولی ئەفسەران دەکات لەقەلاچۆلان
*لەشەڕی تیرۆرستانیشدا لەناوچەی ھەورامان وەك فەرماندەیەکی ناوازەو دیار ناویدەرکرد ولەھێرش و بەرگریکردندا قەڵایەکی بەھەیبەت ومایەی سەرنجی دۆست ودوژمنانیش بوو، ھیچ ھێرشێکی بێ سەرکەوتن نەبووە وھیچ بەرگریکرد نێکیشی بێ شکستی تیرۆرستان نەبووە.
*ساڵی ٢٠٠٧کراوەتە بەڕێوبەری بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی بەرگری وفریکەوتنی ھەورامان دواین پلەشی عمید بووە،چەندین پلەو پایەی ئیداری دیکەشی پێسپێردراوە.
بەداخەوە لەڕۆژی ٢٠٠٩/١١/٧لەکاتی چونی بۆسەرکارەکەی بەکارەساتی ئۆتۆمبیل کۆچی دوای دەکات و دەگاتەکاروانی نەمران.
سڵاو بۆڕۆحی پاکی شەھید مەھدی حمەسعیدو سەرجەم شەھیدانی کوردستان.

Picsart-24-02-23-21-31-09-085