
بڕیاری سزا و پاداشت دەکەوێتە بواری جێ بەجێ کردن کە لە کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی بریاری لێ درا. دەمێکە تێکۆشەران وئەندامان و لایەنگرانی یەکیتی چاوەریلێی ئەم بڕیارەن دەرئەنجامیشی هەرچی بێت قبوڵمانە بۆ رێکخستنەوە و جۆشدانەوەی یەکیتی، گەر من خۆم یەکێک بم لەو ئەندامانەی یەکیتی خەم سارد بوبم و بەجدی ئەرکی سەرشانم جێ بەجێ نەکردبێت ک ەئەرکی حیزبی بوە پیویستە توندترین سزا بدرێم گەر ئەرکی سەرشانی خۆم وەک بەرپرسێک جێ بەجێ کردبێت خۆم و هەڤاڵەکانم لەکۆمەلی پیشمەرگە کەم ئەندام بوەکانی سەنگەر پێویستە سەرۆک بافڵ پاداشتمان بکات بۆ پیش برکێ حیزبی و ئۆرگانی هەمومان پیشوازی لەم بریارە دەکەین جەنابی سەرۆک.
فواد حاجی عبابکر
سکرتێری کۆمەڵەی پێشمەرگە کەم ئەندام بوەکانی سەنگە