
ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند، دوابەدوای ئەو شەپۆلە گەرمایەی ڕۆژانی داھاتوو ناوچەکانمان دەگرێتەوە، لە سەرەتای مانگی داھاتوودا بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک، چاوەروان دەکرێت ھەرێمی کوردستان و سەرتاسەری وڵاتانی ناوچەکە بکەوێتە ژێر کاریگەری دۆخێکی ناسەقامگیری کەشوھەوا.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی فراوانبوونی نزمەپاڵەپەستۆیەک ئەبێت لە دەریای سوور و لەو ماوەیەدا بارانی بەخوڕ و ھەورە بروسکە بەرێژەی جیاواز سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە، لە ھەندێک ناوچەشدا ئەگەری بارینی تەرزەی گەورە و دروستبوونی لافاو دەبێت .