نوێترین

recent

25/04/2024

کۆتا مەرجی بەغدا بۆ ناردنی مووچە ڕاگەیەندرا


د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق راگەیاند: 

لەئێستادا وەزارەتی دارایی عێراق سەرقاڵی وردبینی لیستی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمە و پرۆسەکە ماوەیەکی زۆری ناوێت، ئەگەر سبەینێ پارەی مووچە رەوانە نەکرێت بە دڵنیاییەوە سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەغدا پارەی مووچەی مانگی چوار دەنێردرێت.

جەختی کردەوە، کە بۆ مانگەکانی داهاتوو دەبێت بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێ بکرێت چونکە مەرجە مووچەی فەرمانبەران بە بانکی بکرێت، بە پێی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی دەبێت بە بانکی کردنی مووچە لەو بانکانە بێت کە سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق، کە ئەوانیش رافیدەین، رەشید و بانکی بازرگانین.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085