
سیروان زەهاوی پەرلەمانتاری پێشووتری پارتی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک رەخنەی لە پشتگوێخستنی کادر و ئەندامانی پارتی گرتووە و نوسیویەتی:
داواکاریەك بۆ ئەو کەسانەی کە لەلایەنە سیاسیەکانی ترەوە هاتونەتە ناو پارتی وئێستا دەسەڵاتدارن وخاوەن پۆست وپارە وڤیلا وژیلا ویار وشارن.
تکایە بەزەییتان بێتەوەو بەو پارتیە بێ داد ودڵسۆزانەی کە چەندین ساڵە رەنج ئەکێشن ورەنجەرۆ بوون! چەندین ساڵە هاتوون لەگەڵ کازیوەی دەم بەیاندا وبێ بەیان وبێ سۆراغن!
هیوادارم ئاگاتان لێان بێت ودەنگیان بگەیەننە سەرەوە! خۆ شوکر ئێوە خاوەن ماڵ وئەوانیش بێگانە..!!!
هكذا هي الحياة اذن!
"إذا أسند الأمر إلى غير أهله فانتظر الساعة"