نوێترین

recent

27/04/2024

دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵایەک کە دژی حکومەتی هەرێم و عێراق تۆمارکراوە کۆدەبێتەوە


سبەینێ دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە دژی ھەردوو حکومەتی ھەرێم و حکومەتی فیدڕاڵ تۆمارکراوە و تیایدا داواکراوە ھەردوولا پابەندبکرێن بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە.

بەگوێرەی خشتەی کۆبوونەوەکانی دادگای فیدڕاڵی، سبەینێ دادگاکە لەسەر سکاڵایەک کۆدەبێتەوە کە لەلایەن پارێزەرێک بەناوی ئازاد عەبدولحەمید دۆسکی لەسەر سەرۆکی حکومەتی فیدڕاڵ و ھەرێم و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و وەزیرانی نەوتی عێراق ھەرێم تۆمارکراوە.

لە سکاڵاکەدا داواکراوە ھەردوو حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی ھەرێم پابەندبکرێن بە جێبەجێکردنی سەرجەم بڕگەکانی ماددەی (١ و ١١ و ١٢ و ١٣) لە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٣، کە چۆنیەتی دابەشکردنی داھات و خەرجی لەنێوان ھەرێم و بەغدادی رێکخستووە.
Picsart-24-02-23-21-31-09-085