نوێترین

recent

27/04/2024

لیستی هاوبەش لەیەكێتی مامۆستایان: وەک لیستی هاوبەش ( هەژماری من) ڕەتدەکەینەوە


لیستی هاوبەش لەیەكێتی مامۆستایان: وەک لیستی هاوبەش ( هەژماری من) ڕەتدەکەینەوە، چونکە داخوازی زۆرینەی مامۆستایان و فەرمانبەرانە
لیستی هاوبەش لەیەکێتی مامۆستایانی کوردستان 
بەناو ( هەژماری من ) ڕەتدەکەینەوە ..

دوابەدوای بەیاننامەیەک بەناوی مەکتەبی سکرتاریەتەوە، کەباس لەوە ئەکرێت (هەماری من) مان ڕەتنەکردۆتەوە، ڕاستی بابەتەکە بەو شێوەیە کە ئێمە وەک مەکتەبی سکرتایەتی یەکێتی مامۆستایان ، هیچ کۆبونەوەیەکمان لەوبارەوە نەکردوە سەبارەت بەقبوڵکردن یان ڕەتکردنەوەی ( هەژماری من) ، بۆیە زۆر ئاساییە خەڵکانێک ڕەتی نەکەنەوە ، بێگومان ئەوە بۆچونی خۆیانەو دوورە لە ڕای یەکێتی مامۆستایان ..
لێرەوە ڕایدەگەیەنین ئێمە وەک لیستی هاوبەش ( هەژماری من) ڕەتدەکەینەوە بێ دوودڵی ، چونکە پێمان وایە داخوازی زۆرینەی مامۆستایان و فەرمانبەرانە ..، ئەوەی ئێستا دەگوزەرێ لەسەر جێبەجێکردنی ( هەژماری من ) بەزۆرەملێ و هەڕەشەو چاوسورکردنەوە بەڕێوە ئەچێ ، ئێمە لەلیستی هاوبەش پشتگیری بڕیاڕی دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەکەین سەبارەت بەڕەتکردنەوەی هەژماری من ، چونکە دیزاینی هەژماری من بەخواستی دەسەڵاتێک کراوە ، کەبونەتە مەینەتی بۆ گوزەران و ژیانی مامۆستایان و فەرمانبەران..

لیستی هاوبەش / یەکێتی مامۆستایانی کوردستان
27ـ4ـ2024
Picsart-24-02-23-21-31-09-085