
دوای ئەوەی وەزارەتى دارایی عێراق بەفەرمی داواى لە هەرێمى کوردستان کردووە زیاتر لە 905 ملیار دینارى داهاتى نانەوتیی دوو مانگ رادەست بکەن، بەڵام بەپێی زانیارییەکان، کە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەرگیراون، هەڵە لە نووسراوێکیاندا کراوە، بۆ ئەم مەبەستە شاندێکی تەکنیکی دەنێرێت بۆ بەغدا.
میدیای پارتی رایگەیاند کێشەى ئەو بڕە پارەیە لەوەدا بووە کە بە "هەڵە" پارەى سپاردەى بانکەکان، قەرزى کارەبا، هاوکاریى هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە لەگەڵى هەژمارکراوە و نێردراوە بۆ بەغدا.
بە جیاکردنەوەى ئەو پارانە، داهاتى ئەو دوو مانگە نزیکەى 700 ملیار دینارە، بۆیە شاندێکى تەکنیکیی هەرێمى کوردستان سەردانى بەغدا دەکات، ئامانجى سەرەکى رێککەوتنە لەسەر داهاتى فیدراڵى کە چى دەگرێتەوە و دەبێت چى رادەست بکرێت.