نوێترین

recent

26/04/2024

تەیف ‏سامی ‏: ‏هەژماری ‏من ‏بە ‏فەرمی ‏ڕەتکراوەتەوە


دوای ئەوەی شەوی رابردوو وتەبێژی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی رایگەیاند، كە هەرگیز واز لە هەژمارەی من ناهێنن.

جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی دەڵێت، تەیف سامی پێی راگەیاندوون، بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادەین فەرمانبەرانی ھەرێم لە ڕێـگەی (هەژماری من)ەوە موچە وەربگرن .

یەکێکی دیکە لەو بابەتانەی جێی مشتومڕە و چارەنووسی نادیارە، سێ مووچەی کۆتایی ساڵی رابردووە، جەمال کۆچەر لەوبارەیەوە زانیارییەکی ئاشکراکرد و ئەگەری دابەشکردنی ئەو سێ مووچەیەی کەمکردەوە.

بە وتەی ئەو پەرلەمانتارە، بەرپرسانی بەغداد وتوویانە ئەو قەرزەی پێشتر ناردوویانە بۆ مووچەی مانگەکانی 10 و 11 و 12ـی ساڵی رابردوو بووە، ئەمەش مانای وایە، بەغداد خەرجکردنی ئەو مووچەیە لە ئەستۆ ناگرێت
Picsart-24-02-23-21-31-09-085