
ئەدهەم بارزانی، ئەمڕۆ هەینی، لەمیانی سەردانی ئارامگای نەوشیروان مستەفا، لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان:
-هاتوم وه‌كو وه‌فایه‌ك بۆ سه‌ردانی مه‌زاری ئه‌م سه‌ركرده‌یه، پێویسته له‌سه‌ر هه‌مومان هه‌ركوردێك به هه‌ر بیروباوه‌ڕێكی جیاواز له هه‌ر شوێنێك بێت، رێز له‌سه‌ركرده دیاره‌كانی بزافی رزگاریخوازی كورد بگرین.
-بەداخەوە ئه‌وانه‌ی كه جیاوازییان له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌یه هه‌میشه بابه‌ته‌كان له شوێنی وه‌فاو رێزگرتن بۆ یه‌كتر سڕینه‌وه ده‌گۆڕن.
-سەردانەكەم بۆ سلێمانی كاتییە، لەسەر بانگهێشتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی بوەو ئەم چەند رۆژەش میوانی ئەوم لە سلێمانی.
-میوان نیم بەڕاستی خاوەنی ماڵم و ئەم شارەش شاری منە. سلێمانی بۆ من بارزانەو بارزان بۆ من سلێمانییە.