نوێترین

recent

21/10/2022

داوا لە بەرهەم ساڵح دەکرێت ببێتە سەرۆکی بزووتنەوەی ئیسلامی



پێشنیاری من بۆ بەرهەم ساڵح چییە؟
١- پارتی بۆ ئەبەد کۆتایی بە ژیانی سیاسی بەرھەم ھێنا لە عێراقدا، چونکە بەرھەم صاڵح ، پێنج ساڵ پێش ئێستا بە خۆفرۆشتنی بە پۆستی سەرۆک کۆمار ، دواین بزماری لە تابووتی خۆیداوە و ھەرگیزیش زیندوو نابێتەوە.
٢- پارتی کاندیدێکی دەرچواند، کە لە ڕێبەر ئەحمەد زیاتر گوێڕایەڵتر دەبێت بۆ پارتی، بێ ئەوەی پارتیش بێت.
ئەمەش ئەوە باوەڕە لای ھەڤاڵە بێ سەرەکانی یەکێتی دروستدەکات ، گەر سبەی لە کۆنگرەیەکی یەکێتیدا ، پارتی کاندیدی ھەبێت لە خودی کاندیدەکەی یەکێتی دەباتەوە.
جگەلەمەیش جارێکیتر سودمەندی یەکەم ھەر پارتییە چونکە بەڕای گشتی دەڵێت: ئەوەی من پشتیوانی بکەم تەنیا ئەو دەردەچێت ، نەوەک ئەوەی یەکێتی..ئەوەی من دژایەتی بکەم دەرناچێت،وەک بەرهەم.
٣- پارتی تەواوی پۆستەکانی تر لە پشکی کورد لە عێراقدا، لەبەرامبەر ئەو پۆستەدا وەردەگرێت.
٤- پارتی ھەرچەند پلانەکەی سەرکەوتوو بوو «بەپشتیوانی قوباد و شاناز» بەڵام لە دانوستانەکانی لەگەڵ یەکێتی لە پەیوەست بەکۆی سێکتەرە جیاوازەکانی تر وەک قوربانی خۆی نیشاندەدات « کە دەستبەرداربوون لەو پۆستە لە پێناو یەکڕیزی ناوماڵی کورد بووە» بەمەش لە ئایندەدا چەندین مەرجی گەورە بەسەر یەکێتی دا دەسەپێنێت لە ھەرێمی کوردستان.
٥- لێرەوە پارتی دەستکراوە دەبێت بۆ تۆڵەکردنەوە لەیەکێتی، لە ڕێگەی دروستکردنی جەمسەری نوێی بەھێز، لەناو خودی یەکێتییەوە، لێرە بەدواوە دۆخی ناوخۆی یەکێتی دەکەوێتە بەر ڕەحمی چەندین بەرداشی بەھێز، کە نازانرێت کەی و چۆن؟ پەنجەکان دواین جومگەی یەک دەشکێنن.
بە کورتی: پارتی ئەوەی لەسەرەتا دەیھەویست لە کۆتایدا بەدەستی ھێنا.
پێشنیار // بۆ ئەوەی شەڕ لە نێوان کامیل و حاجی عیرفان ڕوونەدات تاکە کردەیەکی سیاسی بەرھەم بیکات ئەوەیە ، ببێتە سەرۆکی بزوتنەوەی ئیسلامی
ئارام ئەحمەد
16/10/2022
مێرگەپان
Picsart-24-02-23-21-31-09-085