کلاسیکۆی ئەرز..( ئەرژەنتین X بەڕازیل )
وا بڕیارە کاتژمێر 3:30 خولەکی بەرەبەیانی سبەینێ لە یاری پێش کوتایی کوپا ئەمریکا ئەرژەنتین و بەڕازیل ڕوبەڕووی یەکتر ببنەوە، یاری نێوان ئەم دوو هەڵبژاردەیە هەموو کات یاری سەرەنج ڕاکێش و پڕ لە توندوتیژی بووە، ئەمەش دەگەڕێتە بو ئەو ململانێ دێرینەی کە لە نێوان گەلی هەردوو وڵات دا هەبووە، تەنانەت ئەم یاریە ناو دەبرێت بە جەنگی نێوان دوو وڵاتی ئەمریکای باشور ( Battle of the South Americans).
"هەڵبژاردەی ئەرژەنتین 41 یاری براوە بووە، هەڵبژاردەی بەڕازیلیش 40 یاریی براوە بووە"
مێژووی ڕووبەڕوبونەوەی ئەم دوو وڵاتە دەگەڕێتە بۆ پێش سەد ساڵ، ئەم دوو هەڵبژاردەیە 108 یاریان لەگەڵ یەک کردووە ، هەڵبژاردەی ئەرژەنتین 41 یاری براوە بووە، هەڵبژاردەی بەڕازیلیش 40 یاریی براوە بووە، یاریەکانی تریش یەکسان بوونە، یەکەم ڕووبەڕوبونەوەی ئەم دوو هەڵبژاردەیە دەگەڕێتەوە بو ساڵی 1914 کاتێک ئەرژەنتین توانی بە سێ گوڵی بێبەرامبەر لە بەڕازیل بباتەوە.
" گەورەترین بردنەوەی ئەرژەنتین بەرامبەر بەڕازیل شەش گوڵ بەرامبەر گوڵێک بو لە ساڵی 1940 "
گەورەترین بردنەوەی ئەرژەنتین بەرامبەر بەڕازیل شەش گوڵ بەرامبەر گوڵێک بو لە ساڵی 1940، گەورەترین بردنەوەی بەڕازیلش بەرامبەر ئەرژەنتین شەش گوڵ بەرامبەر بە دوو گوڵ بوو لە ساڵی 1945.
لە پاڵەوانیەتی کوپا ئەمریکای ئەم ساڵە بەڕازیل ئاستی زور باشترە لە ئەرژەنتین،بەڕازیل توانی لە گرۆپەکەی خوی بە 7 خاڵ بە یەکەمی گروپەکەی سەربکەوت بۆ قوناغی دواتر،هەرچی ئەرژەنتینە بە زەحمەت بە 4 خاڵ توانی بگاتە قوناغی داهاتوو.
بەڕازیل تیپێکی ڕێکخراوە یاریزانی توکمەیان هەیە، سەرەڕای دورخستنەوەی نەیمار لە پاڵەوانیەتیەکە بەهۆی پێکانەوە، بەڵام ئاستیان جێگیرە بەڕازیل هێلی هێرشبردنێکی تۆکمەو ناوەڕاستی باش و گوڵچیەکی نایابیان هەیە، لەم پاڵەوانەتیە یاریزانێک تازە دەرکەووتو توانی خوی بسەلمێنێت ئەویش ئیڤەرتونە، کە ئاستێکی باشی پێشکەش کردووه ،دوو گوڵیشی کردووە لەو پاڵەوانەتیە.
هەرچی ئەرژەنتینە ئاستیان خراپە توانی بە زەحمەت خوی بگەینێتە قوناغی داهاتوو، ئەویش دوای بردنەوەی لە قەتەر، ئەرژەنتین تیپێکی ڕێکخراو نیە ،ڕوحی بە پاڵەوان بونیان تێدا بەدی ناکرێ،هەموو چاوەکان لەسەر میسی بوون، بەڵام میسی ئاستی باش نیە،
تاکە یاریزان کە توانیویەتی خوی بسەلمێنێ لاوتورو مارتێنێزی یاریزانی یانەی ئەنتەرمیلانە.
میسی لە دوو یاری ڕابڕدوو بیانوی ئەوەی هێنایەوە بویە ئاستی بە باشی دەرنەکەوتووە، چونکە چیمەنی یاریگایەکان خراپن..!
گەورەترین بردنەوەی ئەرژەنتین بەرامبەر بەڕازیل شەش گوڵ بەرامبەر گوڵێک بو لە ساڵی 1940، گەورەترین بردنەوەی بەڕازیلش بەرامبەر ئەرژەنتین شەش گوڵ بەرامبەر بە دوو گوڵ بوو لە ساڵی 1945.
" میسی لە دوو یاری ڕابڕدوو بیانوی ئەوەی هێنایەوە بویە ئاستی بە باشی دەرنەکەوتووە، چونکە چیمەنی یاریگایەکان خراپن..!
لە پاڵەوانیەتی کوپا ئەمریکای ئەم ساڵە بەڕازیل ئاستی زور باشترە لە ئەرژەنتین،بەڕازیل توانی لە گرۆپەکەی خوی بە 7 خاڵ بە یەکەمی گروپەکەی سەربکەوت بۆ قوناغی دواتر،هەرچی ئەرژەنتینە بە زەحمەت بە 4 خاڵ توانی بگاتە قوناغی داهاتوو.
بەڕازیل تیپێکی ڕێکخراوە یاریزانی توکمەیان هەیە، سەرەڕای دورخستنەوەی نەیمار لە پاڵەوانیەتیەکە بەهۆی پێکانەوە، بەڵام ئاستیان جێگیرە بەڕازیل هێلی هێرشبردنێکی تۆکمەو ناوەڕاستی باش و گوڵچیەکی نایابیان هەیە، لەم پاڵەوانەتیە یاریزانێک تازە دەرکەووتو توانی خوی بسەلمێنێت ئەویش ئیڤەرتونە، کە ئاستێکی باشی پێشکەش کردووه ،دوو گوڵیشی کردووە لەو پاڵەوانەتیە.
هەرچی ئەرژەنتینە ئاستیان خراپە توانی بە زەحمەت خوی بگەینێتە قوناغی داهاتوو، ئەویش دوای بردنەوەی لە قەتەر، ئەرژەنتین تیپێکی ڕێکخراو نیە ،ڕوحی بە پاڵەوان بونیان تێدا بەدی ناکرێ،هەموو چاوەکان لەسەر میسی بوون، بەڵام میسی ئاستی باش نیە، تاکە یاریزان کە توانیویەتی خوی بسەلمێنێ لاوتورو مارتێنێزی یاریزانی یانەی ئەنتەرمیلانە.
میسی لە دوو یاری ڕابڕدوو بیانوی ئەوەی هێنایەوە بویە ئاستی بە باشی دەرنەکەوتووە، چونکە چیمەنی یاریگایەکان خراپن..!
ئایا میسی لەم یاریە ئاستی ڕاستەقینەی خوی پێشکەش دەکات؟ دەتوانی ئەو پاڵەوانیەتە بە دەست بهێنێت، کە مەڕەدونا نەیتوانی بدەستی بێنێت؟





