نوێترین

recent

03/07/2019

زیاد ئەسعەد له‌باره‌ى ده‌ركه‌وتن ودووباره‌ شادبونه‌وه‌ى به‌هه‌وادارانى چى ده‌ڵێت؟


وڵات - تايبه‌ت

نزیكەی هەفتەیەكە زياتره‌ بارودۆخی دەروونی‌و تەندروستی زیاد ئەسعەد گۆرانیبێژو ئاوازدانەر بووەتە باسی گەرمی میدیا‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.
مشتومڕەكان دوای چاوپێكەوتنێكی سەردار كەركوكی هونەرمەندی میللی هات لەگەڵ رادیۆی (نەورۆز)ی سەربە وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێمی كوردستان.

لەو چاوپێكەوتنەدا، سەردار كەركوكی وتی:" كاك زیاد ئەسعەد كە كاك سامی ئەسعەد ناوە ئەسڵییەكەیەتی، لە وڵاتی سویدە، لە شێتخانەیە لە نەخۆشخانەی لیلا هاگنە لە یۆتۆبۆری لە ئوستراخویگز". 

                                                                وێنه‌يه‌ك له‌وڵاتى سويد

ئەم لێدوانەی سەردار كەركوكی هەرزوو كاردانەوەی بەرفراوانی لەسەر ئاستی میللی بەدوای خۆیدا هێنا، زیاد ئەسعەد لە ساڵی 2004وە واتە ماوەی 15 ساڵە  هیچ دەركەوتنێكی لە نە بە (دەنگ)‌و نە بە (رەنگ) لە میدیای كوردیدا نەبووە، رەنگە ئەمە هۆكارەكە بێت كە خەڵك‌و هەوادارانی دەیانەوێت بەدوای چارەنوسیدا بگەڕێن. 

لەگەڵ بڵاوبونەوەی قسەكانی سەردار كەركوكیدا، چەند هونەرمەندێك رونكردنەوەیان لەبارەی زیاد ئەسعەدەوە بڵاوكردەوە‌و رایانگەیاند، دۆخی تەندروستی باشە‌و قسەكانی سەردار كەركوكی دورن لە راستییەوە، لەوانە ئاوازدانەر هەڵكەوت زاهیر‌و چەند هونەرمەندێكی تر.

ده‌نگۆكانى نه‌خۆش كه‌وتنى هونه‌رمه‌د زياد ئه‌سعه‌د و زيادبونه‌ كێشى چۆنه‌؟

                                        هونه‌رمه‌ند زياد ئه‌سعد له‌دووته‌مه‌نى جياوازدا

زیاد ئەسعەد دۆخی تەندروستی دروونی باشە‌و تەنانەت ئەوەی زۆر بێتاقەتی كردووە بڵاوكردنەوەی دەنگۆی "شێتبوونیەتی". 

 كێشی جەستەی زیاد ئەسعەد زۆر زیادیكردووە، بەجۆرێك قەڵەویی بەتەواوەتی شێوازی جەستەی گۆڕیوە، هەر بەهۆی زیادبونی كێشەوە، قاچی چەپی توشی ئازار بووە‌و دەشەلێت، پشتی تاڕادەیەك چەماوەتەوە.


ئەم زیادبونەی كێش وای لە زیاد ئەسعەد كردووە، زۆرترین كات لەماڵەوە بمێنێتەوە‌و نەیەتە دەرەوە.
 زیاد ئەسعەد لە شارۆچكەیەكی بچوكدا دەژی لەنزیك ستۆكهۆڵمی پایتەختی سوید، بەهۆی ئەوەی تێكەڵاوی‌و هاتنەدەرەوەی زۆر كەمە، كەم كەس دەیبینن‌و پەیوەندییەكانی زیاتر لەڕێگەی تەلەفۆنەوە ئەنجام دەدات.

کەژێ هاوتا لەبارەی ته‌ندروستى ماميه‌وه‌ ده‌ڵێت چى؟

                                                                خانمە هونەرمەند کەژێ هاوتا
خانمە هونەرمەند کەژێ هاوتا، برازای هونەرمەند زیاد ئەسعەد لەبارەی پەیوەندیە تەلەفونیەکەی زیاد ئەسعەد رایگەیاند، "ئیتر واز لەو جۆرە قسانە بینن، دیدارەکەی مامە زیاد بە تەواوی دروستە بەبێ هیچ گومانێک، ئێمە وەک بنەماڵەی هونەرمەند زیاد ئەسعەد متمانەی تەواومان بە کۆمپانیای بابیلۆن و خودی راگه‌یاندنکار عەبدولغەفار هەیە".

ئاسۆ هاشم پارێزەری دەستنیشانكراوی زیاد ئەسعەد له‌باره‌ى ده‌ركه‌وتن ودووباره‌ شادبونه‌وه‌ى به‌هه‌وادارانى چى ده‌ڵێت؟

                        ئه‌و وێنه‌يه‌ى كه‌گومان ده‌كرێت هاوشيوه‌كه‌ى هونه‌رمه‌د زياد ئه‌سعه‌د بێت

پێموتووە خەڵكی چاوەڕەوانی قسەو درەكەوتنی ئێوەن، خەڵكی دەڵێن مادام دەرناكەوێت‌و قسە ناكات، كەواتە قسەكانی سەرداركەركوكی راستە ! زیاد لە وەڵامدا وتی:" من 15 ساڵە خۆم دەرنەخستووە چۆن بە قسەی هونەرمەندێكی میللی خۆم دەربخەم، بەڵام خەڵكی كوردستان دڵنیادەكەمەوە كە بە پرۆژەیەكی گەورەوە دێمەوە ناوتان". 

ئه‌م ده‌نگۆيانه‌ خزمه‌ت به‌كێ ده‌كه‌ن؟ 


ئەمە یەكەمجار نییە زیاد ئەسعەد دەبێت بە باسی گەرمی ناو میدیا‌و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.
مانگی شوباتی 2018 دەنگۆی مردنی زیاد ئەسعەد لە سوید بڵاوكرایەوە، دواتر راستی هەواڵەكە رەتكرایەوە.

مانگی تشرینی یەكەمی 2018 وێنەیەك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكرایەوە، باس لەوەكرا ئەوە وێنەی زیاد ئەسعەدە، دواتر رەتكرایەوە‌و دەركەوت پیاوێكی كوردە كە هاوشێوەی زیاد ئەسعەدە.

                                                    سه‌رداركه‌ركوكى له‌گه‌ڵ زياد ئه‌سعه‌د
Picsart-24-02-23-21-31-09-085