
وڵات_
وتەبێژى یەکێتى وەبەرهێنەرانى کوردستان داوا لە پارێزگارى هەڵەبجە دەکات پەلەنەکات لە فرۆشتنى تابلۆى ژمارە (١) پارێزگاى هەڵەبجە و دەڵێت: "دەتوانم ئەو تابلۆیە بگەیەنمە ٥ ملیۆن دۆلار.
داوایەکی برایانە بۆ بەڕێز کاک ئازاد تۆفیق
پارێزگاری هەڵەبجە
لە ئێستادا فرۆشتنی تابلۆی ئۆتۆمۆبیلەکانی پارێزگای هەڵەبجە بۆتە دەنگ و باسی میدیاکانی عێراق و کوردستان بە گشتی وەک چۆن لە سەرەتاوە بەڵێنم دا کە دەبێت نرخی تابلۆی ژمارە یەک بگاته بڕی (١٠٠٠٠٠٠)
يەك ملوين دولار ئێستاش داوات لێ دەکەم لە ئەنجامدانی ئەم پڕۆسەیەدا پەلە مەکەن و بەڵکو بە هەوڵی هەموو لایەکمان ژمارەیەک سەرمایەداری دەرەکی بانگێشتی ئەم پڕۆسەیە بکەین و بە تایبەت وڵاتانی خلیج بەو شێوازە دەتوانین نرخی ژمارە یەک بگەیەنین بە(٥،٠٠٠،٠٠٠) پێنج ملیۆن دۆلار سەرکەوتنی ئەم پڕۆسەیەش دەبێتە دەس كه وتيكى گرنگ بۆ
جەنبتان و ئاوەدانی زیاتر بۆ شاری ھەڵەبجەی خۆشەویست
لەگەڵ ڕێزی بێپایانم
برای دلسۆزتان
مەلا یاسین
٢-٧-٢٠١٩