
رۆژنامه‌ی داریۆ سپۆرتی فه‌ڕه‌نسی واده‌ی گرێبه‌ستی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ پۆڵ پۆگبای فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی مان یونایتد ئاشكرا ده‌كات .
له ماوه‌ی رابردوودا پۆگبا به ئاشكرا ئاره‌زووی رۆشتنی له یانه‌كه‌یدا به به‌رپرسانی مان یونایتد راگه‌یاندووه وده‌یه‌وێت وێستگه‌ی داهاتووی یاریكردن بێت له یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ .
رۆژنامه‌ی داریۆ سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه پۆگبا له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا ده‌بێته یاریزانی ریاڵ مه‌درید و به فه‌رمی یانه‌ی شاهانه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ واژوو ده‌كات .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه له كۆتایشدا باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه پۆگبا ده‌بێته شه‌شه‌م گرێبه‌ستی یانه‌ی شاهانه پاش هه‌ریه‌كه له هازارد و جۆڤیج ورۆدریگۆ ومیلیتاو مێندی .