
په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رونكردنه‌وه له‌باره‌ی خه‌رجكردنی جیاوازی موچه‌ی ساڵانی رابردوو بۆ ژماره‌یه‌ك له موچه‌خۆران ده‌دات و به‌رپرسێكی په‌روه‌رده‌ش ڕایده‌گه‌یه‌نێت چاوه‌روانده‌كرێت له‌گه‌ڵ موچه‌ی مانگی پێنج و شه‌شی ئه‌مساڵدا، ئه‌و جیاوازی موچه‌یه به‌گوێره‌ی رێنمایی ژماره 6ی وه‌زاره‌تی دارایی خه‌رجبكرێت.
ئامانج سلێمان، به‌رێوه‌به‌ری ژمێریاری له‌به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات له سلێمانی ڕاگه‌یاند: له‌ئێستادا ئاماده‌كاری بۆ لیستی تایبه‌ت به جیاوازی موچه بۆ ژماره‌یه‌ك له موچه‌خۆران كراوه‌و چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌گه‌ڵ موچه‌ی مانگی پێنج و شه‌شی ئه‌مساڵدا، ئه‌و موچه‌خۆرانه‌ی جیاوازی موچه‌یان هه‌بووه بۆیان خه‌رجبكرێت.
رونیشیكرده‌وه، وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژهه‌ڵات، سه‌رقاڵی ئاماده‌كاری لیستی خانه‌نشینانین، كه خزمه‌ت و راژه‌یان كۆتایی هاتووه‌و ئه‌مساڵ خانه‌نشین ده‌بن و له مانگی حه‌وتی هه‌موو ساڵێكدا سه‌رقاڵی ئه‌و لیستانه ده‌بین.
وتیشی: چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌گه‌ڵ موچه‌ی مانگی پێنج و شه‌شی ئه‌مساڵدا، به‌گوێره‌ی ڕێنمایی 6ی وه‌زاره‌تی دارایی، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جیاوازی موچه‌یان هه‌بووه، بۆیان خه‌رجبكرێت و ئه‌وه‌ش پشتبه‌ستنه به هه‌مان رێنماییه‌كانی پێشتری وه‌زاره‌تی دارایی.
به‌رێوه‌به‌ری ژمێریاری په‌روه‌رده‌ی رۆژهه‌ڵات باسی له‌وه‌شكرد، پاره‌كه له دیوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی خه‌رجده‌كرێت و هه‌موو ئه‌و مامۆستایانه ده‌گرێته‌وه كه جیاوازی موچه‌یان هه‌یه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كۆی پاره‌كه له 10 ملیۆن دینار زیاتر بێت، ده‌بێت ره‌زامه‌ندی وه‌زاره‌تی دارایی بۆ وه‌ربگرێت.