
گۆڕانكاری له به‌رنامه‌ی مۆلیده ئه‌ھلییه‌كاندا ده‌كرێت
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، بۆ مانگی ته‌مووز گۆڕانكاری له به‌رنامه‌ی مۆلیده ئه‌ھلییه‌كاندا ده‌كرێت و ھه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانیش كوژایه‌وه راسته‌وخۆ مۆلیده ئه‌ھلییه‌كان كاره‌با به ھاووڵاتیان ده‌ده‌ن.
ھه‌روه‌ھا پاش كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی، 10 خوله‌ك زیاتر به‌سه‌ر كارپێكردنی مۆلیده ئه‌ھلییه‌كان تێپه‌ڕێت، سه‌رپێچیكار روبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
له به‌شێكی تری راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ھاتووه، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌با له‌نێوان 5 ھه‌زار بۆ 6 ھه‌زار دینار ده‌بێت و ھاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی كاره‌بای دھۆك نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای موه‌لیده‌ی به 11 ھه‌زارو 500 دینار دیاریكراوه به‌پێی سه‌عاتی كاركردنی موه‌لیده‌كان.
نرخی ئه‌مپێری مۆلیده ئه‌ھلییه‌كان بۆ مانگی حوزه‌یران دیاریكراو له سلێمانی نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌با له‌نێوان 5 ھه‌زار بۆ 6 ھه‌زار دینار ده‌بێت و له دھۆك نزیكه‌ی دوو ئه‌وه‌نده‌ی سلێمانییه.
وڵات - راگه‌یه‌نراوی كاره‌بای سلێمانی