
لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی وكاپتن وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه جه‌ختده‌كاته‌وه كه ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كردووه وشایسته‌ی ماڵئاواییكردن نه‌بوون .
له میانه‌ی لێدوانێكیدا پاش یارییه‌كه مێسی وتی : یارییه‌كی باشمان ئه‌نجامدا ویاریزانانی ئه‌رجه‌نتین شایسته‌ی ڕێزن .
مێسی وتیشی : له یارییه‌كه‌دا دوو لێدانی سزامان بۆ دروست بوو ، به‌ڵام داوه‌رانی ڤار سه‌یری دیمه‌نه‌كانیان نه‌كردووه و به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕی و هه‌وڵی ئه‌وان بۆ ئه‌وه بوو ئێمه ماڵئاوایی له جامه‌كه بكه‌ین پێویسته یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشور پێداچونه‌وه به‌م ناوبژیوانانه‌دا بكات ، به‌ڵام ئه‌وه بیانوو نییه بۆ ماڵئاوایكردنمان.
له كۆتایشدا مێسی وتی من خۆشحاڵم له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمه‌ڵه یاریزانه و چاوه‌ڕێی داهاتووه‌یه‌كی باش له هه‌ڵبژارده‌كه ده‌كه‌م .