
ئاژانسى وڵات: بنکۆڵکارى _ ڕۆجیار هێمن
پۆڵ مانافۆرد، به‌ڕێوه‌به‌رى كامپه‌ینى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا و ئه‌و پیاوه‌ى به‌هۆى تۆمه‌تى نه‌دانى باج، گه‌نده‌ڵى و تێوه‌گلانى له ده‌ستوه‌ردانه‌كانى خرایه زیندان، زۆرترین په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى، كاندیدى راسپێردراوى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى ٩ى حكومه‌ت هه‌بووه و كارى راوێژكارى بۆ كردووه.
ته‌نیا ئه‌وانه‌ى له ده‌سته‌واژه‌ى (سیاسه‌ت) تێده‌گه‌ن ده‌زانن كه هیچ شتێك له دنیاكه‌یدا مه‌حاڵ نیه! ئه‌وه‌شده‌زانن، له‌م دنیا جیاوازه‌دا (پاره) و (ده‌سه‌ڵات) له‌هه‌موو شتێك گرنگتره، نهێنیه‌كان و ژوره ڕه‌شه‌كان و رێككه‌وتنه‌كانى پشت په‌رده‌ش هه‌میشه ئه‌و شوێنه‌ن كه بڕیارى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان تێداده‌درێت. باشترین نمونه‌ى ئه‌م بابه‌ته‌ش تێوه‌گلانى پۆڵ مانافۆرد-ه، له‌چه‌ند كه‌یسێكى تایبه‌ت به هه‌رێمى كوردستان به‌گشتى و هه‌بوونى په‌یوه‌ندى ناڕوون و پشت په‌رده‌یه له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى، كاندیدى راسپێردراوى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى ٩ى حكومه‌تى هه‌رێم.
پۆڵ مانافۆرد كێیه؟
پۆڵ جۆن مانافۆرد، سیاسه‌تمه‌دار و كه‌سایه‌تى پارتى دیموكراته‌كانى ئه‌مریكا، له ساڵى 1949 له نیوبریتن له ئه‌مریكا له‌دایكبووه. له‌ساڵى 1974 كۆلێژى یاسایی له زانكۆى جۆرج تاون له ئه‌مریكا ته‌واوكردووه. هاوسه‌رگیرى كردووه له‌گه‌ڵ خانمێك به‌ناوى كاسلین مانافۆرد له ساڵى 1978، خاوه‌نى كوڕ و كچێكن به‌ناوه‌كانى جێس و ئه‌ندریا.
له‌ڕووى ژیانى سیاسییه‌وه مانافۆرد، له‌ناو كۆمارییه‌كاندا زۆر پۆستى وه‌رگرتووه، به‌ڵام دیارترینیان بریتیه له وه‌رگرتنى پۆستى (به‌ڕێوه‌به‌رى كامپه‌ینى هه‌ڵبژاردنه‌كان)ى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئێستاى ئه‌مریكا له ساڵى ٢٠١٦.
په‌یوه‌ندییه ناڕونه‌كه‌ى مانافۆرد و مه‌سرور بارزانى كه‌ى ده‌ستى پێكردووه؟
مانافۆرد پاش ئه‌وه‌ى به‌هۆى تێوه‌گلانى له چه‌ند بابه‌تێكى جیاواز تاڕاده‌یه‌ك له تره‌مپ دوركه‌وتنه‌وه ده‌ستى به كارى لۆبی كردن كرد به‌رامبه‌ر به پاره وه‌ك ئه‌وه‌ى چه‌ندین جار له رابردوودا ئه‌نجامیدابوو. ئه‌مه یه‌كه‌مین هه‌نگاوى نزیكبوونه‌وه‌ى مانافۆرد و مه‌سرو بارزانى بوو، چونكه ئه‌مه رێك له‌وكاته‌دا بوو كه مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پێشووى هه‌رێمى كوردستان و باوكى مه‌سرور بارزانى، سه‌رقاڵى پرۆسه‌ى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم بوون له ساڵى ٢٠١٧، له‌به‌رئه‌وه "مانا فۆرد بووه راوێژكارى مه‌سرور بارزانى"، له پرۆسه‌ى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم -دا.
له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆكى په‌یوه‌ندییه ناڕونه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى، ئه‌و كه‌سه‌ى كه په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى رێكخستووه ده‌ڵێت: "مانافۆرد، له سه‌روبه‌رى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم دا به‌لانى كه‌مه‌وه جارێك سه‌ردانى شارى هه‌ولێرى كردووه له‌گه‌ڵ مه‌سرور بارزانى كۆبووه‌ته‌وه، به مه‌به‌ستى رێكخستنى پلانى ریفراندۆم، چۆنیه‌تى مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كانى دواى ئه‌و روداوه سیاسییه".
مانافۆرد، له سه‌روبه‌رى ئه‌نجامدانى ریفراندۆم دا به‌لانى كه‌مه‌وه جارێك سه‌ردانى شارى هه‌ولێرى كردووه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه هه‌رچه‌نده ئاماده‌نیه بڕى ئه‌و پاره‌یه و كه‌سه دیاریكراوه‌ش ئاشكرا بكات كه پاره‌كه‌ى داوه به مانافۆرد له‌برى ڕاوێژكاریكردنى له روداوه‌كانى پێش و پاشى ریفراندۆم، به‌ڵام نایشارێته‌وه كه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره پاره‌ى وه‌رگرتووه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه زانیارى زیاتر ده‌خاته‌ڕوو له‌باره‌ى سروشتى په‌یوه‌ندییه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى و مانافۆرد، ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات كه "مانافۆرد، به‌شێكبووه له تیمێكى نێوده‌وڵه‌تى راوێژكاران كه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ى بارزانییه‌وه هه‌ڵبژێردراون بۆ رایكردنى كاره‌كانى ریفراندۆم به‌هۆى هه‌بوونى ئه‌زموونیان له‌و بواره‌دا".
ئه‌و كه‌یسانه چین كه مانافۆرد تێوه‌ى گلاوه؟
تێوه‌گلانى مانافۆرد له چه‌ندین كه‌یسى نایاسایی جۆراوجۆردا و زیندانیكردنى یه‌كێكه له‌و بابه‌تانه‌ى كه له‌نێوان ساڵى ٢٠١٨ بۆ ٢٠١٩ زۆرترین قسه‌وباسى لێوه‌كراوه، له‌لایه‌ن میدیاكانى ئه‌مریكاوه.
به‌پێى زانیارییه‌كان "ساڵى ٢٠١٨ سه‌ره‌تاى ئاشكرابوونى ئه‌و ١٨ كه‌یسه‌بوو كه له‌ڕووى داراییه‌وه له‌سه‌ر مانافۆرد ئاشكرابوون و گرنگترینیان بریتیبوون له: ٥ كه‌یسى په‌یوه‌ندیدار به باج، ٨ كه‌یسى تێوه‌گلان گه‌نده‌ڵى دارایی و بانكى، ٦ كه‌یسى تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵیكردن له به‌كرێگرتنى خانووبه‌ره به پاره‌یه‌كى زۆر".
یه‌كێك له ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى دادوه‌رانى دادگاى فیدراڵى ئه‌لێكساندریا له ڤێرجینیا ده‌ڵێت: "دادوه‌ر تى ئێس ئیلیس، به‌دواداچوونى ته‌واوه‌تى ده‌كات بۆ سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌یسانه‌ى كه مانافۆرد تێوه‌ى گلاوه".
یه‌كێكى تر له‌و بابه‌تانه‌ى كه مانافۆرد تێوه‌یگلاوه بریتیه له، تێوه‌گلانى روسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ساڵى ٢٠١٦ى ئه‌مریكا و هه‌ڵبژاردنى دۆناڵد تره‌مپ، هه‌ربۆیه‌شه یه‌كێكه له داواكراوه‌كانى ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ى كه رۆبه‌رت موله‌ر، لێكۆڵه‌رى ئه‌مریكى تایبه‌ت به "تۆمه‌تى ده‌ستێوه‌ردانى روسیا له هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئه‌مریكا له ساڵى ٢٠١٦" له ساڵى ٢٠١٧ بۆ ساڵى ٢٠١٩ ئه‌نجامیدا. له چوارچێوه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا ده‌یان كه‌س به خودى سه‌رۆكى ئه‌مریكا-شه‌وه خرانه به‌رده‌م لێكۆڵینه‌وه.
مانافۆرد ٧ ساڵ زیندانى دەکرێت
چاره‌نوسى مانافۆرد چى لێهات؟
به‌هۆى ئه‌و كه‌یسانه‌ى كه له دادگا له‌دژى مانافۆرد تۆماركراون به‌گشتى و به‌هۆى كۆكردنه‌وه‌ى چه‌ندین به‌ڵگه له دژى له‌لایه‌ن رۆبه‌رت موله‌ر-ه‌وه، ئه‌م كه‌سایه‌تیه سیاسییه‌ى ئه‌مریكا زیاتر له ٧ ساڵ سزارى زیندانى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
له ئێستادا مانافۆرد، دووجار سزاى زیندانى به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه. یه‌كه‌مین جار، له‌لایه‌ن دادوه‌ر تى ئێس ئیلیس، له دادگاى ڤێرجینیا سزارى ٤٧ مانگ زیندانى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، به‌هۆى تێوه‌گلانى له گه‌نده‌ڵییه داراییه‌كان و لۆبیكردن. سزاى دووه‌میش له‌لایه‌ن دادوه‌ر ئامى بێرمان جاكسۆن-ه‌و سزاى شه‌ش ساڵ زیندانى به‌سه‌ردا سه‌پێنرا، به‌هۆى ئه‌و به‌ڵگانه‌ى له دژى هه‌بوون له تێوه‌گلانى له كه‌یسى ده‌ستوه‌ردانى روسیا له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى ئه‌مریكا.
كۆتا بڕیار كه له‌باره‌ى سه‌پاندنى سزاكان به‌سه‌ر مانافۆرددا له دادگاكانى ئه‌مریكا ده‌رچووه له به‌روارى ٢٧ى حوزه‌یران، بوو كه تۆمه‌ته‌كانى به‌سه‌ردا ساخبوونه‌وه له‌دادگاى ئه‌و وڵاته.