
وڵات _ بى بى سى
"گواستنه‌وه‌ى سه‌دان چه‌كدارى داعش و خێزانه‌كانیان به ئۆتۆمبێله بارهه‌ڵگره‌كه‌ى و وه‌رگرتنى پاره‌یه‌كى زۆر بۆ ئه‌بوو فه‌وزى به واتاى كارێكى نوێ و پڕقازاج دێت. هاتنى سه‌دان چه‌كدراى داعش به گوژمه بۆ ناو دوكانه‌كه‌ى و خاڵیكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ڕه‌فه‌كانى له دۆخێكى پڕ قه‌یراناوى وه‌ك دۆخى گونده‌كه‌ى ئه‌وان بۆ محه‌مه‌د به واتاى ڕۆژێكى باش و گیرفانێكى پڕ دێت. قاچاخچییه‌تى كردن له‌سه‌ر سنوره‌كان و گواستنه‌وه‌ى یه‌ك مرۆڤ به 600 دۆلار له سوریاوه بۆ توركیا بۆ عیماد به واتاى كارێكى پڕ ده‌ستكه‌وت دێت كه له‌وانه‌یه تامى قازانجه‌كه‌ى له‌بیر نه‌كراو بێت. به‌ڵام هه‌موو ئه‌م روداوه سادانه له سیاسه‌تدا واتایه‌كى گرنگیان هه‌یه كه ڕه‌نگه چاره‌نوسى سه‌دان و هه‌زاران مرۆڤ بگۆڕێت، ئه‌ویش "ڕێككه‌وتن"ه، ڕێككه‌وتن بۆ راگواستنى سه‌دان چه‌كدارى داعش و خێزانه‌كانیان له ڕه‌ققه به نهێنى".
لێره‌وه ئیتر ئێمه گه‌شتێكى كه‌مێك دورودرێژ ده‌ستپێده‌كه‌ین بۆ بینینى دیمه‌نى راستى گواستنه‌وه‌ى سه‌دان چه‌كدارى داعش و خێزانه‌كانیان له ڕه‌ققه‌وه بۆ شوێنى جیاواز كه ڕه‌نگه زۆركات باوه‌ڕكردن پێیان قورسبێت.
له‌مه‌یدانێكى چاككردنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلداین له ته‌بقه كه عه‌رزه‌كه‌ى داپۆشراوه به گریس. دارێكى دارخورماى تێدایه. له‌ژێر داره‌كه‌دا سێ كوڕ سه‌رقاڵى چاككردنه‌وه‌ى مه‌كینه‌ى لۆرییه‌كن و هه‌موو جه‌سته‌یان و قژه ڕه‌شه‌كه‌یان به گریس و ڕۆنى ئۆتۆمبێل داپۆشراوه. له نزیك ئه‌وانیشه‌وه كۆمه‌ڵێك شۆفێر وه‌ستاون. ئه‌بوو فه‌وزى، سه‌ركرده‌ى هه‌موویانه. چاكه‌تێكى سورى له‌به‌ردایه و له‌لاى لۆرییه سوره‌كه‌یه‌وه وه‌ستاوه. نزیك بوومه‌وه و چومه لایه‌وه، به‌خێراى چا و جگه‌ره‌ى پێشكه‌شكردم. سه‌ره‌تا كه قسه‌م له‌گه‌ڵ كرد له‌باره‌ى گه‌شته‌كه‌مانه‌وه ره‌تیكرده‌وه كه هیچ قسه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه بكات، به‌ڵام دواتر بۆچوونى خۆى گۆڕى و ڕازیبوو قسه بكات.
فه‌وزى یه‌كێكه له‌و شۆفێرانه‌ى كه به‌ڵێنى سه‌دان دۆلارى پێدراوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانى كاره‌كه‌ى و هێشتنه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه به نهێنى، به‌ڵام بێ به‌ڵێنى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ئه‌وان توشى ئه‌و كاره كردووه وایكردووه چیتر نه‌توانێت ئه‌و نهێنییه بپارێزێت ، له‌به‌ر ئه‌وه به توڕه‌ییه‌وه ده‌ستى به قسه‌كانى كرد و منیش به بێده‌نگییه‌وه گوێم گرت.
پێى وتم:"من و ئه‌م شۆفێرانه به‌ڕاستى توڕه‌ین. ئه‌وه چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك تێده‌په‌ڕێت كه ئێمه سه‌ركه‌شى به ژیانى خۆمانه‌وه ده‌كه‌ین و مه‌كینه‌ى ئۆتۆمبێله‌كانمان تێكده‌شكێنین، به‌ڵام هیچ پاره‌یه‌كمان وه‌رنه‌گرتووه. ئه‌و گه‌شتانه وه‌ك ئه‌وه وایه بچیت بۆ جه‌هه‌ننه‌م و بێیته‌وه.
سه‌ره‌تا بڕیار وابوو ئێمه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات بچینه ناو شارى ڕه‌ققه. ئاخر له‌گه‌ڵ ئه‌وان ڕێككه‌وتبووین بۆ گواستنه‌وه‌ى ئه‌م كاروانانانه، به‌ڵام به ئێمه ته‌نیا ڕۆیشتین. له‌و ساته‌ى كه چوینه ناو ڕه‌ققه هه‌ستمان به ترس كرد، چونكه كه داخڵى شاره‌كه‌بووین. چه‌كدارى داعش-مان بین كه چه‌كیان پێیبوو پشتوێنى بۆمبڕێژكراویان به‌ستبوو. كه گه‌شته‌كه‌شمان ده‌ستپێكرد ئۆتۆمبێله‌كانیان بۆمبڕێژكردین. بۆ ئه‌وه‌ى له ئه‌گه‌رى رودانى هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك یان لادانێك له ڕێككه‌وتنه‌كه سه‌رجه‌م كاروانه‌كه ته‌نانه‌ت ژن و منداڵه‌كانیشیان بته‌قێننه‌وه، چونكه خۆشیان هه‌موویان پشتوێنى بۆمبڕێژكراویان به‌ستبوو".
له‌دواى بیستنى ئه‌م قسانه‌وه‌ى ئیتر ورده ورده گه‌یشتمه ئه‌و بیركردنه‌وه‌یه‌ى كه هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ته‌نیا بۆ میدیاكان ڕه‌ققه‌یان ئازاد كردووه و ئاماده‌ش نین راكردنى چه‌كدارانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى بخه‌نه سه‌ر ته‌له‌فزیۆن، چونكه ئه‌م هێزانه زۆر به‌ڕوونى وتیان :"ته‌نیا ژماره‌یه‌كى كه‌مى چه‌كدار توانیویانه ره‌ققه به‌جێبهێڵن، ئه‌وانى تر له‌و شاره‌دان و نه‌ڕۆیشتوون". به‌ڵام شۆفێرى لۆرییه‌ك به منى وت "ئه‌و قسه‌یه هیچ راست نیه".
فه‌وزى دووباره ده‌ستى به‌قسه‌كردن كرده‌وه باسى ژماره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى بۆ كردم كه له كاروانه‌كاندا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانى ده‌یان گوازنه‌وه و وتى "كه گه‌یشتینه ڕه‌ققه وامانده‌زانى ته‌نیا 200 كه‌س هه‌ڵده‌گرین، به‌ڵام ته‌نیا بارهه‌ڵگره‌كه‌ى من 112 كه‌سى تێدابوو . كاروانه‌كه‌ى ئێمه نزیكه‌ى 4 هه‌زار كه‌سى هه‌ڵگرتبوو كه ژن و منداڵیشى تێدابوو. بارهه‌ڵگره‌كانى ئێمه و بارهه‌ڵگره‌كانى ئه‌وان به‌یه‌كه‌وه ڕێمان ده‌كرد".
له‌دواى ئه‌م قسانه‌وه باسه‌كه ته‌نیا به باسى نێوا من و فه‌وزى نه‌مایه‌وه، به‌ڵكو شۆفێره‌كانى تریش هاتنه ناو بابه‌ته‌كه و یه‌كێكیان وتى "كاروانه‌كه‌ى ئێمه درێژییه‌كه‌ى ده‌گه‌یشته شه‌ش بۆ حه‌وت كیلۆمه‌تر. له 50 بارهه‌ڵگر، 13 پاس و زیاتر له 100 ئۆتۆمبێلى ده‌وڵه‌ى ئیسلامى پێكهاتبوو.چه‌ند چه‌كدارێكى داعش كه روخساریان داپۆشرابوو له سه به‌شێك له بارهه‌ڵگره‌دان دانیشتبوون".
ئیر بۆم ده‌ركه‌وت به‌پێى ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ى كه له‌گه‌ڵ داعش كراوه پێویسته ئه‌و چه‌كدارانه‌یان كه ڕاده‌كه‌ن ته‌نیا چه‌كى كه‌سى هه‌ڵبگرن له‌گه‌ڵ خۆیان، به‌ڵام ئه‌وان بێ گوێدانه هیچ شتێك بارهه‌ڵگره‌كان پڕده‌كه‌ن له چه‌ك و گوللـه.
له‌دواى ئه‌م قسانه فه‌وزى په‌نجه‌ى بۆ بارهه‌ڵگرێكى ڕه‌نگ سپى راكێشا كه له سوچێكى مه‌یدانه‌كه‌دا وه‌ستابو وتى "ئه‌كسلى ئه‌م بارهه‌ڵگره شكاوه به‌هۆى قورسى ئه‌و گوللانه‌ى كه لێى باركراوه".
ئه‌وه‌ى دواى بیستنى ئه‌م بابه‌تانه بۆم ئاشكرابوو سه‌یربوو، چونكه زانیم به‌شێكى ڕێككه‌وتنى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات و ده‌وڵه‌تى ئیسلامى بریتیه له‌وه‌ى، هیچ ئاڵا و نیشانده‌رێك له‌سه‌ر كاروانه‌كان هه‌ڵنه‌كرێت، چونكه هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات نایانه‌وێت ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه له ڕه‌ققه وه‌ك راكردنێك ده‌ربكه‌وێت.
به‌ره به‌ره‌كه‌وتمه بیرى چه‌ند قسه‌یه‌كى جه‌یمس ماتیس، وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا كه جارێكیان له ته‌له‌فزیۆن باسى كرد له‌باره‌ى شه‌ڕى داعش و وتى :"شه‌ڕى دژى داعش (قڕكردنه) و مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى ئێمه ئه‌وه‌یه، ئه‌و چه‌كداره بیانیانه‌ى كه له‌ناو داعشدان ڕزگاریان نه‌بێت و نه‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ نیشتیمانه‌كانى خۆیان، له باكورى ئه‌فریقا، ئه‌وروپا، ئه‌مریكا، ئاسیا، و ئه‌فریقا. ئێمه ڕێگا به‌شتێكى ئه‌و جۆره ناده‌ین كه ئه‌وان بیكه‌ن".
به‌شێكى ڕێككه‌وتنى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات و ده‌وڵه‌تى ئیسلامى بریتیه له‌وه‌ى، هیچ ئاڵا و نیشانده‌رێك له‌سه‌ر كاروانه‌كان هه‌ڵنه‌كرێت
له‌به‌رئه‌وه، ئه‌م بابه‌ته‌م له‌لاى شۆفێره‌كان وروژاند و بۆم ده‌ركه‌وت ئه‌و چه‌كدارانه‌شى كه خه‌ڵكى عێراق و سوریا نه‌بوون به هه‌مانشێوه‌ى چه‌كداره‌كانى تر ڕێگه‌یان پێ دراوه به‌و كاروانانه خۆیان ده‌رباز بكه‌ن. ئه‌وه‌بوو یه‌كێك له شۆفێره‌كان وتى :"ژماره‌یه‌كى زۆرى چه‌كدارى بیانى كه فه‌ڕه‌نسى، توركى، ئازه‌رباجانى، پاكسانى، یه‌مه‌نى، سعودى، و چینى، تونسى و میسریان تێدبوو له كاروانه‌كه‌دابوون".
لێره‌وه ئه‌چینه قۆناغێكى نوێى چیرۆكه‌كه‌مان، ئه‌ویش قۆناغى به‌جێهێشتنى ره‌ققه‌یه پاش ئه‌وه‌ى ئه‌و سه‌دان خێزانه له شێوه‌ى كاروانێكى گه‌وره‌دا سوارى ئۆتۆمبێل ده‌كرێن به مه‌به‌ستى راگواستن و رزگاربوویان.، چونكه ئێمه‌ش بووینه به‌شێك له كاروانه‌كه.
دواى ئه‌وه‌ى ئه‌م خێزانانه و چه‌كداره‌كانى داعش سوارى ئۆتۆمبێل ده‌كرێن ئیتر كاروانه‌كه ده‌كه‌وێته‌ڕێ. رێگاى كاروانه‌كه به‌ره‌و باكورى ڕه‌ققه‌یه له‌به‌ر ئه‌وه به‌ته‌نیش كێڵگه‌ى لۆكه و گه‌نمدا تێپه‌ڕبووین و چه‌ند گوندێكى بچوكیشمان تێپه‌ڕاندن. دواى ئه‌وه ڕێڕه‌وى ئۆتۆمبێله‌كانمان گۆڕا بۆ سه‌ر ڕێگاى بیابان. هه‌ستمه‌كرد كه ئۆتۆمبێله‌كان ڕۆیشتنیان به‌ره‌به‌ره قورس ده‌بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ى له‌وه قورستربوو ئه‌و به‌رپرسیارییه‌تییه‌بوو كه له‌سه‌ر شانى شۆفێرى ئۆتۆمبێله‌كا هه‌بوو.
له‌م كاته‌دابوو كه ئه‌بوو فه‌وزى قۆڵى بلوزه‌كه‌ى كه‌مێك بۆ من هه‌ڵكرد و باسكى پیشاندام. دیاربوو شوێنه‌وارى سوتاوى به‌سه‌ر قۆڵییه‌وه دیاربوو و پێى وتم :"سه‌یركه. چیان لێ كردوم. هه‌ر ئه‌مه‌نا، به‌ڵكو له هه‌موو كاروانێكدا كۆمه‌ڵێك بیانى له‌گه‌ڵمان سه‌رده‌كه‌ون كه به (كافر) و (به‌راز) ناومانده‌به‌ن. هه‌ر به‌مه‌شه‌وه ناوه‌ستن و هه‌ره‌شه‌مان لێ ده‌كه‌ن ده‌ڵێن :پێمان بڵێن كه ڕه‌ققه‌تان بونیادنایه‌وه با دووباره بگه‌ڕێیینه‌وه. به‌رده‌وامش تاوانبارمانده‌كه‌ن به‌وه‌ى ئێمه ئه‌وانمان له ڕه‌ققه كردووه‌ته‌وه ده‌ره‌وه".
له‌گه‌ڵ فه‌وزى له‌م قسانه‌دابووین كه باسى چیرۆكى ژنه چه‌كدارێكى داعش بۆ كردم كه به چه‌كى كڵاشینكۆف هه‌ڕه‌شه‌ى لێ كردووه.
كاروانه‌كه به‌رده‌وامبوو له ڕێكردن تا گه‌یشتینه گوندى شینین. ئه‌م گونده گوندێكى بچوك بوو دوكانێكى تێدابوو. له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى كاروانه‌كه سه‌رجه‌م دانیشتوانى گونده‌كه ئاگاداركرانه‌وه كه بچنه‌وه ناو ماڵه‌كانیان و گونده‌كه چۆڵبكه‌ن. دواى ئه‌مانه چه‌كداره‌كانى داعش هاتنه خواره‌وه و به گوژمه ڕژانه ناو دوكانه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌لوپه‌ل بكڕن. روخسارى هه‌موویان زه‌رد و لاوازبوو. دیاربوو دواى چه‌ند مانگێك له شه‌ڕكردن شه‌كه‌تبوون.
خاوه‌نى ئه‌م دوكانه ناوى محه‌مه‌د بوو، محه‌مه‌د باسى چیرۆكى خۆى له‌گه‌ڵ كاروانه‌كان و چه‌كداره‌كانى داعش بۆ كردم و وتى :"ئه‌مه‌ى كه ده‌كرێت ڕێككه‌وتنى نێوان هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات و داعشه".
ئه‌وه‌شى به چرپه‌وه پێ وتم :"من لایه‌نگرى داعش نیم، به‌ڵام هه‌رگیز تامى ئه‌و قازانجه‌م بیرناچێته‌وه كاتێك به تێپه‌ڕینى 4 هه‌زار كه‌س به گونده‌كه‌دا بۆم دێت و سه‌رجه‌م ڕه‌فه‌كانى دوكانه‌كه‌م خاڵى ده‌كه‌نه‌وه".
محه‌مه‌د كه به‌هۆى ئه‌و قازانجه‌ى له كاروانه‌كان ده‌یكات روخسارى خه‌نده و دڵخۆشى پێوه‌دیاربوو باسى ورده‌كارى هاتنى چه‌كدارى ناو كاروانه‌كانى داعشى بۆ من كرد و وتى :"چه‌كدارێكى تونسى پێى وتم، له‌خوا بترسه. بۆچى ڕیشت تاشیوه. ئێمه جارێكى تر دێینه‌وه و شه‌ریعه‌ت ده‌چه‌سپێنین. منیشى پێم وت. ئێمه هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتى شه‌رعه‌ت نیه".
ئه‌م خاوه‌ن دوكانه باسى یه‌كێكى تر له‌و چیرۆكه سه‌یرانه‌ى بۆ كردم كه به‌چاوى خۆى له چه‌كدارانى داعش بینیوه و وتى :"ئه‌و چه‌كدارانه‌ى كه داده‌به‌زنه خواره‌وه بۆ شت كڕین چه‌كه‌كانیان ناهێننه ناو دوكانه‌كه. به‌هچ شێوه‌یه‌كیش سوكایه‌تى ناكه‌ن و هه‌رگیز بێ پاره‌ش كه‌لوپه‌ل هه‌ڵناگرن. ڕاسته ئه‌وان پیاوكوژن، به‌ڵام هه‌رگیز له بابه‌تى پاره‌دا لاناده‌ن و هه‌رشتێك ببه‌ن پاره‌كه‌ى ده‌ده‌ن. ته‌نانه‌ت زۆرجا كه من سه‌رقاڵم ناتوانم نرخه‌كه‌یان پێ بڵێم خۆیان كه شته‌كه‌یان هه‌ڵگرت پاره‌كه له‌شوێنى داده‌نێن. به‌ڵام زۆر رقینان له جگه‌ره‌یه كه ده‌یبینن له دوكانه‌كه‌مدا راسته‌وخۆ فڕیده‌ده‌نه ده‌ره‌وه".
"هه‌ندێك كات له‌دواى تێپه‌ڕینى كاروانه‌كانه‌وه ده‌نگى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان ده‌بیستین".
له‌دواى ئه‌م قسانه‌ى محه‌مه‌د هه‌مان پرسیارم له شۆفێرى لۆرییه‌كانیش كرد له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا چه‌كدارانى داعش له بابه‌تى پاره‌دا چۆن ڕه‌فتار ده‌كه‌ن. شۆفێرى لۆرى و بارهه‌ڵگره‌كان سه‌رجه‌میان ڕازیبوون و هه‌مان بۆچونیان هه‌بوو كه چه‌كدارانى داعش پاره‌ى هیچ كه‌س ناخۆن.
ئه‌وه‌ى له‌ناو ئه‌و گونده‌دا هه‌ستم پێكرد جیاوازبوو. هه‌موو گونده‌كه ترس دایگرتبوو. له باكورى گونده‌كه له‌ناو كێڵگه‌یه‌كدا ته‌نیا تراكتۆرێك كاریده‌كرد كه دوكه‌ڵ و تۆزى لم تا ئاسمان به‌رزبووبوویه‌وه. ته‌نیا چه‌ند كه‌سێكى كه‌م له گوندنشینه‌كان به‌ده‌ره‌وه‌بوون.وادیاربوو هه‌موویان له‌ناو ترسى ڕزگاركردنى ژیان و ماڵه‌كانیاندا نقومبووبوون ته‌نانه‌ت محه‌مه‌دیش ئه‌و تره‌سه به روخسارییه‌وه دیاربوو . له‌به‌ر ئه‌وه وتى :"ئێمه له‌م چوار بۆ پێنج ساڵه‌ى رابردوودا له‌گه‌ڵ تیرۆر ژیاوین، بۆیه هه‌موان له گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌ترسن. كاتى پێویسته بۆ ئه‌وه‌ى خۆمان له‌م ترسه ڕزگاربكه‌ین".
ئه‌وه‌ى به مێشكمدا هات و نه‌م ئه‌وتوانى پرسیارى لێ نه‌كه‌م جوڵه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى دژ داعش بوو له‌باره‌ى ئه‌م كاروانانه‌وه. كه پرسیم به‌شێك له هاوڵاتییه‌كان پێیان وتم "هه‌ندێك كات له‌دواى تێپه‌ڕینى كاروانه‌كانه‌وه ده‌نگى بۆردومانى فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانان ده‌بیستین".
هه‌مان پرسیارم له فه‌وزیش كرد، به‌ڵام ئه‌و قسه‌یه‌كى زۆر جیاوازى پێ وتم به وته‌ى ئه‌و "شه‌وێكیان كه له‌گه‌ڵ كاروانێك بووه فڕۆكه‌یه‌كى هاوپه‌یمانان زۆر نزیكبووه‌ته‌وه و فیشه‌كى ڕه‌نگدارى باراندووه به‌سه‌ریاندا كه به‌ته‌واوه‌تى ڕێگاكه‌ى بۆ روناككردونه‌ته‌وه و چه‌كدارانى داعش هێنده ترساون خه‌ریكبووه خۆیان پیس بكه‌ن".
كاروانه‌كه له گونده‌كه تێپه‌ڕى.پاش ماوه‌یه‌ك له ڕێگا كردن سه‌رئه‌نجام گه‌یشتین به خاڵێكى پشكنینى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات كه له نێوان مه‌ركه‌دا و ئه‌ل-سواردا دانرابوو. بۆ ئه‌بوو فه‌وزى ئه‌مه خاڵى گه‌یشتنبوو به چاره‌نوسى، چونكه بارهه‌ڵگره‌كه‌ى پڕبوو له چه‌كدرى داعش و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى. كه گه‌یشتینه خاڵى پشكنینه هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات چه‌كدارێكى ئه‌و هێزه لێى پرسین "ئه‌و كه‌لوپه‌لانه بۆ كوێ ده‌به‌ین" و ئێمه‌ش له‌سه‌ر نه‌خشه‌كه ئه‌و شوێَنه‌مان نیشاندا كه كاروانه‌كه بۆى به‌ڕێكه‌وتبوو.
لێره‌وه ئیتر ده‌گه‌ینه قۆناغه‌كانى كۆتاى چیرۆكه‌كه‌مان، چونكه چاره‌نوسى ئه‌و هه‌زاران چه‌كدارى داعشه ته‌نیا بریتی نیه له گواستنه‌وه‌یان بۆ ناوچه سنورییه‌كان و دابه‌شبوونیان به به‌ناو عێراقدا، به‌ڵكو به‌شێك له‌و چه‌كدارانه ده‌په‌ڕنه‌وه بۆ ئه‌ودیوو سنوره‌كان و به‌شێكى تریشیان له‌ناو سوریادا به شاره‌كاندا دابه‌شده‌بن و ده‌ست به ژیانێكى نوێ ده‌كه‌ن،ئه‌مه‌ش شێوازێكى نوێى بازرگانى له‌سه‌ر سنوره‌كان دروستكردووه. له‌به‌ر ئه‌وه ئێمه بۆ ته‌واوكردنى چیرۆكه‌كه چوینه سه‌ر سنوره‌كان.
عیماد، یه‌كێكه له‌و ده‌یان كه‌سه‌ى كه كارى قاچاخچییه‌تى و گواستنه‌وه ده‌كات له سنور. چومه لاى و باسى چیرۆكى ئه‌و خێزان و چه‌كداره داعشانه‌ى بۆ كردم كه دێنه‌لاى و ده‌یانگوازێته‌وه بۆ توركیا.
له‌باره‌ى كاره‌كه‌یه‌وه پێى وتم :"له دوو هه‌فته‌ى داهاتودا، چه‌ندین خێزان ره‌ققه‌یان به‌جێهێشتووه و هاتونه‌ته سه‌ر سنورى بۆئه‌وه‌ى بیانگوازینه‌وه بۆ توركیا. من خۆم 20 خێزانم گواستووه‌ته‌وه. زۆرینه‌یان بێگانه‌بوون، به‌ڵام سوریشیان تێدابوون.
پرسیام له نرخه‌كان كرد و عیمان وتى "نرخه‌كا بۆ یه‌ك كه‌س له 400 دۆلاره‌وه ده‌ست پێده‌كات و زۆرترینیشیان ده‌گاته 600 دۆلار. بۆ هه‌ر خێزانێكیش نرخه‌كان ده‌گه‌نه هه‌زار و 500 دۆلار ".
له‌باره‌ى ڕه‌چه‌ڵه‌كى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌یانگوازنه‌وه عیماد هه‌رچه‌نده نه‌یده‌ویست، به‌ڵام ئه‌وه‌ى بۆ ئاشكراكردم كه له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌دا "فه‌ڕه‌نسى، ئه‌وروپى، چینى و ئۆزبه‌گستان"ى بینیوه و ده‌ڵێت "زۆرینه‌ى ئه‌و كه‌سانه به‌زمانى بیان قسه‌یان ده‌كرد و هه‌ندێكیشیا به‌زمانێك قسه‌یان ده‌كرد كه هیچ تێینه‌ئه‌گه‌یشم".
له‌باره‌ى كاره‌كه‌یانه‌وه له وه‌لید-یشم پرسى كه قاچاخچییه‌كى تره ئه‌و زۆر گه‌شبین نه‌بوو وتى :"له‌ماوه‌ى دوو هه‌هه‌فته‌ى رابردودا ده‌یان خێزانمان په‌ڕاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئێستا ئیشه‌كه زۆر به‌باشى به‌ڕێوه‌ناچێت، چونكه توركیا سنوره‌كانى گرتون و ئاسایش زۆرتر بووه".
له‌باره‌ى شێوازى په‌ڕاندنه‌وه‌ى ئه‌و كه‌سانه له سنور عیماد باسى چیرۆكى سه‌ر و ڕێگاى جیاوازى بۆ كردم و وتى "هه‌ندێك جار په‌یژه به‌كارده‌هێنین. جارى واش هه‌یه به ڕوباردا ده‌په‌ڕینه‌وه. هه‌ندێك كاتیش ڕێگا شاخ به‌كارده‌هێنین".
لێره به‌دواوه ئیتر وه‌ستام له‌سه‌ر سنور، چونكه هیچ دڵنیانه‌بووم ئه‌و چیرۆكانه‌ى كه ده‌یانبینم گه‌ر بیانگێڕمه‌وه ئاخۆ كه‌س بڕوام پێده‌كات یاخود نا؟ كه‌واته ئێره كۆتاى چیرۆكه‌كه‌ى من و ده‌ستپێكردنى چیرۆكى نوێى هه‌زاران كه‌سه.
به‌شێك له ڕاپۆرتى بنكۆڵكارى و مه‌یدانى: نهێنییه ڕه‌شه‌كانى ڕه‌ققه
ڕۆژنامه‌نوسان: كوێنت ساۆمرڤێڵن و ریام دیلاتى