نوێترین

recent

01/07/2019

به‌وێنه‌: مەزهەر خالقی دوای ۳۸ ساڵ بۆ شاری سنە گه‌ڕايه‌وه‌



پارێزگاری کوردستان له‌ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ڕایگەیاند کە کێشەی ڤیزای  مەزهەر خالقی، هونەرمەندی ناسراو و ناوداری 
کورد چارەسەر بووە و دەگەڕێتەوە شاری سنە.

بەهمەن موراد نیا، پارێزگاری کوردستان لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا راگه‌یاند: لەبەرئەوەی هونه‌رمه‌ند مەزهەری خالقی پاسپۆرتی عێراقی یان ئێرانی نەبووە و تەنیا پاسپۆرتی بریتانیایی هه‌بووە، کێشە بۆ دەرکردنی ڤیزاکەی دروست بووە کە بە خۆشحاڵیەوە کێشەکە لە ئێران چارەسەربووە.

وتیشی: پێوشوێنگیری بەردەواممان کرد بۆ چارەسەریی کێشەی ڤیزای هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌رى خالقی و بە هاوکاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەیانی ئەمڕۆ هەواڵیانپێمدا کە ڤیزایان بۆ دەرکراوە.

ئەوەشی راگەیاند: هاتنەوەی مامۆستا مەزهەر خالقی دوای ۳۸ ساڵ بۆ شاری سنە، زێدی لە دایک بوونی ئەو  گەورە هونەرمەندەی کورد، جێگای خۆشحاڵی هەمووانە و سنە باوەشی بۆ مامۆستا خالقی کراوەیە.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمە  1/7/2019 مامۆستا مەزهەر خالقی بە هاوڕێی جەمیل ڕوستەمی، دەرهێنەری ناسراوەی کورد لە سلێمانیەوە بگاتە شاری سنە.

هاتنی مامۆستا مەزهەر خالقی بۆ سنە لەسەر بانگهێشت و داخوازی بەڕێوەبەرانی کۆنگرەی ناودارانی کوردە کە بڕیارە 2 و 3ی ته‌موز لە زانکۆی کوردستان بەریوەبچێت.

لەو کۆنگرەیەدا ڕێز لە ۳۰ هونەرمەند و بلیمەتی ناوداری کورد لە بوارە جۆراوجۆرەکانی زانست، هونەر و فەرهەنگ و وەرزش و ئەدەبیات دەگیردرێت کە یەکێکیان مامۆستا مەزهەر خالقیە.

چه‌ند وێنه‌يه‌كى هونه‌رمه‌ند مه‌زهه‌رى خالقى 











پارێزگاری سلێمانی و هونەرمەند مەزهەری خالقی گەیشتنە سنە
ئەمڕۆ، هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لەسەر بانگهێشتنامەی فەرمیی بەڕێز پارێزگاری کوردستان (سنە) بە سەردانێکیفەرمیی گەیشتە شاری سنە.
لە دەروازەی باشماخ پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لە بەڕێز مامۆستا مەزهەری خالقی و وەفدی هاوڕێی و سوپاسی قبوڵکردنی پێشنیازی سەردانی رۆژهەڵاتی کوردستان و بەشداریکردنی لە کۆنگرەی ناودارانی کورددا لە سنە لێکرد.

لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لەلایەن بەڕێزان پارێزگاری کوردستان و وەفدی هاوڕێی و بەرپرسانی دەروازەکە لە هەرێم و کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێشوازیکرا، دواتر بە هاوڕێیەتی بەڕێزان مامۆستا مەزهەری خالقی و زیرەک کەمال راوێژکاری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و خەلیل عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی رۆشنبیری و میوانانی تر بەیاوەری وەفدێکی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێران بەرەو شاری سنە بەڕێکەوتن.
هەر لەم سەردانەدا پارێزگاری سلێمانی بەهاوبەشی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەڕێزان پارێزگاری کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکاندا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەماهەنگییە کەلتووری و بازرگانی و ئابوورییەکان کۆدەبنەوە.
هەر لەم سەردانەدا پارێزگاری سلێمانی بەهاوبەشی فەرمانگە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ بەڕێزان پارێزگاری کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکاندا بۆ گفتوگۆکردن لەسەر هەماهەنگییە کەلتووری و بازرگانی و ئابوورییەکان کۆدەبنەوە.













سه‌رچاوه‌: ئاژانسی میهر
Picsart-24-02-23-21-31-09-085