نوێترین

recent

12/06/2019

بەوێنە.. نازێ عەزیزی دەردەکەوێتەوە


نازێ عەزیزی، خانمە گۆرانیبێژی کورد، چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردووەتەوە.
نازێ لە ھەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، چەند وێنەیەکی خۆی بڵاو کردووەتەوە، چەند مانگێکیشە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئینستاگرام) ھیچ وێنە و پەیامێکی بڵاو نەکردووتەوە.
ئەو خانمە گۆرانیبێژە نزیکەی 4 ساڵە لە ئەورووپا دەژی، پێشتر چەند ساڵێک لە ھەولێر ژیاوە و چەندین گۆرانی و کلیپی بڵاو کردووەتەوە.
نازێ عەزیزی خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە، خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە، چەند ساڵێکە ھیچ بەرھەمێکی نوێی بڵاو نەکردووەتەوە و بەشداریشی لە ھیچ ئاھەنگ و بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنیدا نەکردووە.





Picsart-24-02-23-21-31-09-085