دواین زانیارییه‌كان له‌باره‌ی دانوستانی ئه‌مریكاو ئێران بۆ كۆتایهێنان به جه‌نگ:
ئاكسیۆس له‌زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكاوه: پێشبینی ناكرێت ئه‌مڕۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئێران ئیمزا بكرێت، هێشتا بابه‌تگه‌لێك هه‌ن كه ده‌بێت یه‌كلابكرێنه‌وه.
ئاكسیۆس له‌زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكاوه: کۆمەڵێک فۆرمولاسیۆنی گرنگ بۆ ئێمە و هەندێک دەستەواژەی گرنگ بۆ ئێران هەیە.
ئاكسیۆس له‌زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكاوه: رژێمی ئێران، بەم شێوەی ئێستای، بە خێرایی هەنگاو نانێت و چەند رۆژێکی دەوێت بۆ تەواوکردنی رەزامەندییە پێویستەکان.
ئاكسیۆس له‌زاری به‌رپرسێكی ئه‌مریكاوه: رابه‌ری باڵای ئێران، وەک ئێمە لێی تێدەگەین، بە چوارچێوەی گشتی رێککەوتنەکە ڕازی بووە.
جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌كی عومانیدا گفتوگۆمان كرد سه‌باره‌ت به بنه‌ماكانی په‌ڕینه‌وه له گه‌رووی هورمز، به له‌به‌رچاوگرتنی ئاسایش و سه‌روه‌ریی ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر گه‌رووه‌كه.
فۆكس نیوز له‌زاری به‌رپرسێكی باڵای ئیداره‌ی ئه‌مریكاوه: ئه‌مڕۆ رێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ ئێران ئیمزا ناكرێت، به‌ڵام به‌ره‌و ئیمزاكردنی به‌ره‌وپێش ده‌چین.
فۆكس نیوز له‌زاری به‌رپرسێكی باڵای ئیداره‌ی ئه‌مریكاوه: سازش پێشكه‌ش ده‌كه‌ین له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران، ئه‌گه‌ر تاران سازش بكات له‌باره‌ی پیتاندنی یۆرانیۆم.
فۆكس نیوز: سازشی جددی و بێ پێشینه‌ی ئێرانمان له‌باره‌ی دۆسیه‌ی پیتاندن به‌دی كردووه.
ناتانیاهۆ: دوێنێ شه‌و له‌گه‌ڵ تره‌مپ قسه‌م كرد، سه‌باره‌ت به یاداشتی لێكتێگه‌یشتنی تایبه‌ت به كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز و، دانوستانی چاوه‌ڕوانكراو بۆ گه‌یشتن به رێككه‌وتنی كۆتایی سه‌باره‌ت به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران.
ناتانیاهۆ: له‌گه‌ڵ تره‌مپ رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر رێككه‌وتنێكی كۆتایی له‌گه‌ڵ ئێران ده‌بێت ببیته هۆی لابردنی هه‌ڕه‌شه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و وڵاته.
ناتانیاهۆ: رێككه‌وتن به‌واتای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كانی پیتاندنی ئه‌تۆمی و، بردنه ده‌ره‌وه‌ی مادده ئه‌تۆمییه پیتێنراوه‌كان دێت له خاكی ئێران.
ناتانیاهۆ: سەرۆک ترامپ دڵنیای کردمەوە لە مافی ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە خۆی لە بەرامبەر هەر هەڕەشەیەک لە هەموو بەرەکان بە لوبنانیشەوە.
