نوێترین

recent

19/05/2026

رەحمان غەریب: بیبڕنەوە، پاساو بۆ جەلاد مەهێننەوە.


 








رەحمان غەریب: بیبڕنەوە، پاساو بۆ جەلاد مەهێننەوە
رەحمان غەریب رێکخەری سەنتەری میترۆ لەبارەی سلێمانییەوە دەنوسێت:
قسەكردن و نووسین لەسەر زەبروزەنگی دامەزراوەی ئەمنی شارێك، مانای ئەوە نییە، دانیشتوانی شارەكە لە كێبل بە دەستەكەی ئاسایش جیانەكراوەتەوە.
ئەوەی لەو ژوورە تاریكانە هاوڵاتی ئەشكەنجە دەدات، پەیوەندی بە نۆكاو فرۆشەكەی بەر مزگەوتی گەورە نییە، بەڵام هیچ جیاوازییەكی نییە لەگەڵ ئەو نووسەرەی كە بەناوی بەرگریكردن لە سلێمانی دەچێت پاساو بۆ جەلاد و حاكمییەتی جەلاد دەكات.
فەرقەكەی جوان ببیین، ئەو ترسنۆكانە بۆ شاردنەوەی هەڵوێستیان لەسەر ئەشكەنجەدەرو (سادی)یەكانی ناو دامەزراوە ئەمنییەكان دێت خۆی دەكات بە محامی سلێمانی.
دوو كەس زۆر بە زەقی خۆیان بە سلێمانییەوە هەڵواسی، هاتن خۆیان كرد بەمحامی، لەكاتێكدا سلێمانی محامی ناوێ، یەکێکیان بە ڤیدیۆیەكی چەواشەكارانە، ئەوانی تر تازە فێری نوسین بوون.
ئەوانەی ویستیان هەڵوێست و رەخنە لە دامەزراوەی ئەمنی سلێمانی ببەستنەوە بە خەڵكەكەی هیچ جیاوازییەكی نییە لەگەڵ ئەندامی مەكتەبی راگەیاندنی یەكێتی، وەك ئەو عەقڵی سنوری دیگەڵە تێپەڕ ناكات، دەیەێت بە ناوی خۆشەویستی بۆ سلێمانی، فەزای گشتی دابخات.
شەرم بكەن، لە نێوان جەللاد و قوربانی ئێوە لە دەق دەرچوون باسی سلێمانی دەكەن، ئەو شارەی جەلادی بەزاند و دەمامكی بە رووی سەدانتان هەڵماڵی، شەرم بكەن.
وەك نۆكاو فرۆشەكەی مزگەوتی گەورە سلێمانیم خۆش دەوێ، وەك ئەو ژنەی لەبەر بەلەدییەكەی گیایی بەهارە دەفرۆشێ، نەك ویژدانی.
بیبڕنەوە

Picsart-24-02-23-21-31-09-085